ئه‌گه‌رچی پێشتر به یه‌كێتییان گوبتوو ته‌نیا ئێوه ده‌توانن له كه‌ركووك بارهگهتان هه‌بێت، به‌ڵام هێزه‌كان عێراق و میلیشیاكان خه‌ریكن ئه‌وانیش داده‌خه‌ن و نایه‌ڵن هیچ هێزێكی كوردی چه‌كی پێ بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێزێكی زۆری دژه تیرۆری عێراقی كه ئه‌ندامانی میلیشیاكانن و به به‌رگی فه‌رمییه‌وه له شاره‌كه كار ده‌كه‌ن، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر دوو كۆمیته‌ی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م كارمه‌ند و ئه‌ندامه‌كانیان گرتن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له كۆمیته‌ی یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه و كۆمیته‌ی پێنج له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم به ته‌واوی خراونه‌ته ژێر هێرشی ئه‌و هێزانه و ژماره‌یه‌كی زۆریان له گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاوه‌یان پێ كردوون.
بیانووی ئه‌و هێزانه بریتییه له‌وه‌ی نابێ هیچ هێزێك له كه‌ركووك چه‌كی پێ بێت، ته‌نانه‌ت پێیان ڕا گه‌یاندوون، ته‌نیا یه‌كێتی بۆی هه‌یه چه‌كی پێ بێت ئه‌ویش بریتییه له سۆنده و دار بۆ پارێزگاری له خۆیان، له‌وه زیاتر قه‌ده‌غه‌یه. سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
جێی ئاماژه‌یه، ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پاسدارانی ئێران و میلیشیاكان به هاوكاریی یه‌كێتی شاره‌كه‌یان داگیر كرد و ئه‌و كاته به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ دابوون كه ئه‌وان ده‌بنه تاكه ده‌سه‌ڵاتداری شاره‌كه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كه ئه‌نجام درا، ئێسته ئه‌و حزبه‌ش خراونه‌ته لیستی ته‌واوی حزبه كوردستانییه‌كان و هه‌موو جوڵه‌یه‌كیان لێ قه‌ده‌غه كردوون.