كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى "ڤیکتۆریا سیکریت"، بۆ جلوبەرگی ژێرەوە بە نیازه لە ماوەی داھاتوودا نمایشێک بۆ نوێترین مۆدیلەکانی جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان لە وڵاتى چین ساز بکات و تێیدا سوخمەیەکى ئافره‌تان نمایش دەکرێت کە نرخەکەی دەگاتە دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكای.
لەم نمایشە خاتوونە نمایشکارى ناودارى ئه‌مریكى (ریبیرۆ)، بەشداری دەکات و ئەو سوخمەیە لەبەر دەکات کە بڕیارە لە ھەرێمی شەنگھای ولواَتى چینی نمایش بکرێت و نرخەکەی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار دەبێت به‌هۆى ئه‌و كه‌ره‌سته زێڕ و ئه‌ڵماسانه‌ى به سووخمه‌كه‌وه كراوه و له به شێكى زۆریشیدا یاقووتى و به‌ردى به‌نرخ به‌كارهێنراوه.
ئەم سوخمەیە بە شێوەیەکی تایبەت لەلایەن كۆمپانیاى "معەوەز" له دوبه‌ى بۆ یاقووت و ئەڵماس دروست کراوە، ئەم سوخمەیە شه‌ش ھەزار پارچە بەردی بەنرخ لە خۆ دەگرێت و نزیکەی ٣٥٠ سه‌عات کاری تێدا کراوە و کێشەکەی یەک کیلۆ و ٢٠٠ گرام دەبێت، نمایش كاره‌كه‌ش پێش مانگێكه له چینه بۆ تاقىكردنه‌وه و پڕۆڤه‌كردن به‌و سوخمه‌یه بۆ ڕۆژى نمایشكردنه‌كه.