قوتابخانه‌ی فێربوونی ڕۆمانسییه‌ت بۆ پیاوان كرایه‌وه‌

:: AM:11:07:23/11/2017 ‌

لێهاتوویی له‌ ڕازیكردنی دڵی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیان، شتێكی هێنده‌ ئاسان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیاوانی دنیا و پیاوانی وڵاتی سوودان به‌ گشتی ئه‌م ئیشه‌یان لا قورس بووه‌ و كه‌مته‌رخه‌من تێیدا، قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ فێربوونی ڕۆمانسییه‌تیان بۆ كرایه‌وه‌.

ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ له‌ ژێر ناوی "قوتابخانه‌ی فێربوونی ڕۆمانسییه‌ت بۆ پیاوانی سوودان" له‌ ناوچه‌ی "ئه‌م ده‌رمان" پایته‌ختی خه‌رتووم له‌ سوودان كرایه‌وه‌، له‌ ڕێكلامه‌كیشیدا بانگهێشتی ئه‌و پیاوانه‌ ده‌كات كه‌ توانای ڕازیكردنی دڵی ژنان و لێهاتوویییان له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ ڕۆمانسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌ نییه‌، سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌یان بكه‌ن تا زیاتر فێری پێكه‌وه‌ ژیان بن.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی %90 پیاوانی سوودان له‌م ڕووه‌وه‌ نه‌زان بوون، به‌ زۆری ژنه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ده‌روونی و خه‌مۆكی بوون له‌گه‌ڵیان، ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ هه‌وڵی داوه‌ ژنان و پیاوانی وڵاته‌كه‌ی له‌و بارودۆخه‌ بپارێزێت و به‌ شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه‌ فێری هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنانیان بكات. له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆریان لێ گیراوه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ كارێكی پێویست و باش دانرا و سوودێكی باشی به‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نا زه‌هره‌


وشە - ڕێناس شابان