تا ئێسته یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و به‌رده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك نه‌كردووه، ئه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی ئه‌و حزبه له 24ى ئۆكتۆبه‌ر بڕیارى له‌سه‌ر درابوو لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه پێك بهێنرێت. به جیایش سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی داوای لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كوردی تووشی ئه‌و شكسته كرد.
16ى ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به چاوساغى چه‌ند به‌رپرسێكى ناو یه‌كێتى كه به ناپاكه‌كان ناسراون، چوونه كه‌ركووك و سنووره‌كه و داگیریان كرد، له‌وكاته‌وه تا ئێسته كه‌ركووك به داگیركراوى ماوه‌ته‌وه و شاره‌كه به‌بێ پارێزگاره و خه‌ڵكه‌كه‌یشى ئاواره بوون.
هه‌رچه‌نده دوابه‌دواى ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ئاستى باڵاى ناو یه‌كێتى، هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتیی یه‌كێتى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسیی ئه‌و حزبه، به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره‌یان كرد. هه‌ندێك ناویان نا "ناپاكى" و ئه‌وانه‌یشى به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ناویان هێنراوه به "فه‌یسبووكباز و كاڵفام" ناسێنران.
ڕۆژى 24ى ئۆكتۆبه‌ر مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد كه خاڵى یه‌كه‌مى بڕیاره‌كانى تایبه‌تبوو به ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، تێیدا هاتبوو، بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زای بواره‌كان له‌سه‌ر ته‌واوی پرس و پرۆسه‌كه، دوور له موزایه‌ده و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیارێتی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ریفراندۆم و كاره‌ساته‌كه پێك بێنن و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، به گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاره‌كانی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر ریفراندۆم، باسی ریفراندۆم له‌ناو نه‌خشه‌ڕێی یه‌كێتی و له‌ناو رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، تا ده‌گاته كۆبوونه‌وه‌ی دووكان له (15/10/2017) دوا بۆچوونی یه‌كێتی رابگه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى ناو یه‌كێتى، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى فشاره‌كانى ماڵباتى تاڵه‌بانى و ئه‌وانه‌ى كه ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد و ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى به‌دواى خۆیدا هێنا، هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كرا و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێك نه‌هێنرا.
به‌گوێره‌ى زانیاریى سه‌رچاوه‌كه، پێكنه‌هێنانى لیژنه بۆ ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى تووڕه‌تر كرد و چه‌ند ڕۆژێك دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕیى به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له به‌یاننامه‌كه‌دا له 31ى ئۆكتۆبه‌ر، به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌تن و كه‌وتنێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له كه‌ركووك و سه‌راپای ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، قه‌وما.
مه‌لا به‌ختیار ڕاى گه‌یاند، ره‌نگه هه‌لومه‌رجی كه‌تنی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له مێژوودا ده‌گمه‌ن بێ، حكوومه‌تی عێراق توانی به‌ده‌ر له كه‌ین و به‌ینی سازان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركووك، په‌لاماری فراوانی پارێزگاكه و ناوچه‌كانی تریشی دا كه به‌داخه‌وه له (16ی ئۆكتۆبه‌ر)ه‌وه، گه‌ڕاینه‌وه بۆ ژینگه‌ی خیانه‌تخانه.
له كۆتایشدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه یه‌كێتی ئه‌ركێتی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی دڵته‌زێنی ئۆكتۆبه‌ر بكات. قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار له كاتێكدایه كه تا ئێسته یه‌كێتى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌كردووه و دوا به‌دواى ئه‌وه‌یش كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و ڕووداوانه كرد.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، تا ئێسته یه‌كێتى ده‌ستى به هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نه‌كردووه له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر. به‌قسه‌ى ئه‌و "شتى وا له ئارادا نییه" و قسه‌ى زیاترى له‌سه‌ر نه‌كرد.
هاوكات سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان /یه‌كێتى/ بۆ "وشه" ڕه‌تى كرده‌وه كه هه‌م فراكسیۆنه‌كه‌یان و هه‌میش سه‌ركردایه‌تیى و مه‌كته‌بى سیاسیی بڕیارى لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا بێت.
به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك و كاره‌ساته مرۆییه‌كانی خورماتوو، تا ئێسته ماونه‌ته‌وه ئه‌و كه‌تنه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی دووچاری كوردیان كرد و مقۆ مقۆی ناو حزبه‌كه‌ی فراوانتر كردووه، دووشه‌می رابردوو قوباد تاڵه‌بانی كوڕی سكرتێری كۆچكردووی حزبه‌كه‌ی هێنایه ده‌نگ و له په‌یامێكدا گوتی "یه‌كێتی كێشه‌ی هه‌یه و ده‌بێت ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر برینه‌كان".
تاڵه‌بانی داوای كرد كۆنگره بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه‌ی، نه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ته‌سفیاتی یه‌كتر.