راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرای دەکات هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات به مه‌به‌ستى دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق. به‌ڵام سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له به‌غدا ده‌ڵێ، هێشتا به فه‌رمی كاته‌كه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
دواى بڕیاری دادگاى باڵاى فیدڕاڵ، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن له نزیكترین كاتدا شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوانیان، به‌ڵام تا ئێسته هیچ واده‌یه‌كى به فه‌رمى ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
راوێژكارێكى سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێ هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن. عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرای ده‌كات كه ناوهڕواستى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان.
عه‌لیاوه‌یی له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕی "مه‌وازین" گوتوویه‌تى، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌وڵی داوه بۆچوونى هه‌ردوولا له‌یه‌ك نزیك بخاته‌وه، بۆیه ئێسته دانیشتنى هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت"، زیاتر گوتى "هیچ گرفت و به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م گفتوگۆی نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق نییه ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان مه‌رجه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێ بكات كه پابه‌ندبوونه به ده‌ستوور و سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقه به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان".
به‌ڵام عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆك فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ "وشه"، بێئاگایی خۆى له سه‌ردانى شاندی كوردستان بۆ به‌غدا راگه‌یاند.
عه‌ره‌فات ئاماژه‌ى به‌وه دا كه قسه‌ى زۆر له‌سه‌ر كاتى سه‌ردانى شاندی كوردستانى ده‌كرێت، هه‌مووی قسه‌یه بۆ میدیا و هێشتا به فه‌رمى كاته‌كه‌ى دیاری نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی گوت، "ئه‌گه‌ر شانده‌كه بێته به‌غدا، ده‌بێت ئاگادار بین، چونكه له كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ولێر ئه‌و گلهیییهمان گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان، بۆیه بڕوام وایه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، تا ئێسته‌ش ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه، بۆیه ناتوانین بڵێین هه‌فته‌ى داهاتوو سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن یان نا".