به پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆیه‌كی به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه باشترین خۆراك بۆ به‌رگریكردن له تووشبوون به نه‌خۆشیی زستانه و سه‌رمابوون، بریتییه له لیمۆ و هه‌نگوین.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له لایه‌ن ڕێكخراوی the hipporatic post "ئۆلی بێفینتۆن" پزیشك و شاره‌زای ئه‌و بواره له نه‌خۆشخانه‌ی "ساوپهامپتۆن"ی تایبه‌ت به منداڵان بڵاوی كرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره پزیشكییانه‌ی كه بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای زستانه و نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌كار دێن، هه‌نگوین و لیمۆ له پێكهاته سهرهكییهكانیدان.
به زۆری تا مرۆڤ پێی بكرێت چاره‌سه‌ری سروشتی به‌كار بهێنێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی، زیاتر به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ده‌گرێت و به‌رگری زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت منداڵان تا بكرێت ده‌رمان نه‌خۆن و به‌رده‌وام پێش تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی كاتی سه‌رمابوون و دوای تووشبوونیش گیراوه‌ی لیمۆ و هه‌نگوین بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه له گه‌وره‌دا زۆر و به‌رده‌وام بوو، باشتره ده‌رمان بخۆن، ئه‌ویش ته‌نیا دوای سه‌ردانكردنی پزیشك و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له ته‌ندروستی خۆت.