ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی پێویسته‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ منداڵ بگوترێت

:: PM:02:11:23/11/2017 ‌

هه‌ندێك جار دایك و باوكان ئامۆژگاری منداڵه‌كانیان بۆ شتی هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش له‌وانه‌یه‌ ته‌نیا هه‌ڵه‌ ده‌ربڕینێك بێت، به‌ڵام كار له‌ داهاتووی منداڵه‌كه‌یان ده‌كات.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی "فۆشیا" بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دایك و باوكان ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارییه‌ی منداڵه‌كانیان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و پێویسته‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تێیان بگه‌یه‌نرێت تا داهاتوویان نه‌فه‌وتێت:

_ "بیر له‌ داهاتووت بكه‌وه‌ و هه‌وڵی بۆ بده‌": به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی هاتووه‌، دایك و باوكان وا چاكتره‌ به‌ منداڵه‌كانیان نه‌ڵێن بیر له‌ داهاتوویان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئێسته‌وه‌ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ترس نه‌بن له‌ داهاتوویان، هه‌ر له‌ توێژینه‌وه‌كه‌شدا باس له‌وه‌ كراوه‌، منداڵ كاتێك پێی ده‌گوترێت "بۆ ئه‌مڕۆت بژی و كاره‌كانی ئه‌مڕۆت به‌ باشی بكه‌" زیاتر له‌ هه‌وڵی به‌كارهێنانی مێشكیدا ده‌بێت و حه‌ز به‌ پێشكه‌وتن ده‌كات.

_ "وریای كرده‌وه‌كانت به‌ و هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك مه‌كه‌": ئه‌مه‌ش منداڵ تووشی ترسنۆكی و ته‌مبه‌ڵی ده‌كات، باشتر وایه‌ فێری ئه‌وه‌ی بكه‌یت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ بۆ پێشكه‌وتن و ئه‌گه‌ریش له‌ شتێكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، سوود له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ببینێت و وانه‌ی لێوه‌ فێر بێت.

_ "پێی مه‌ڵێ خۆت به‌ شتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌": ئه‌مه‌ وای لێ ده‌كات په‌نا بۆ هه‌موو شتێكی نادروستیش ببات، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی سه‌رقاڵ بكات، باشتره‌ پێی بڵێیت "خۆشی له‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كانت وه‌رگره‌" ئه‌مه‌ش بۆ مێشك و ده‌روونی منداڵ زۆر باشتره‌ و سوود له‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.

_ "زۆر له‌ خۆت بكه‌ تا كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت": ئه‌م قسه‌یه‌ وا له‌ منداڵ ده‌كات به‌ بێ بایه‌خی كار و ئه‌ركه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكات و هیچ پێشكه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر پێی بڵێیت "به‌ هێواشی و به‌ ده‌م پشووه‌وه‌ كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌.


وشە - ڕێناس شابان