دواى رووداوه‌كانى 16ى تشرینى یەکەم، بۆ یه‌كه‌م جاره هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش پاش لێ بڕانی به‌رهه‌می كێڵگه‌كانى ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌نده‌ری جه‌یهانى توركی ئاشكرای كردووه كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بۆ 270 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێك به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه دواى رووداوه‌كانى 16ى تشرینی یەکەم هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان بۆ 200 تا 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت دابه‌زی.
هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان پێش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بوو، به‌ڵام به‌هۆی بڕینی به‌رهه‌مى نه‌وتى كێڵگه‌كانى بای حه‌سه‌ن، ئاڤانا و عه‌ینزاله له ده‌رئه‌نجامى ئه‌و داگیركارییه به‌رهه‌مى نه‌وتى كوردستان بۆ 200 تا 230 هه‌زار به‌میل دابه‌زی.
به پێى سه‌رچاوه‌كه‌ى به‌نده‌ری جه‌یهان به به‌راورد به مانگی رابروو، ئاستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان به نزیكه‌ى 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه.
پێش ئەم رووداوانە هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.