كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئیكیا بۆ پێداویستییه جۆراوجۆره‌كانی ناوماڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهنتۆرێكی جلوبه‌رگی به شێوه‌یه‌كی كه‌م بایه‌خ دروست كردبوو، بووه هۆی مردنی هه‌شت منداڵ له ناو ئه‌و ماڵانه‌ی ئه‌و كهنتۆرهیان هه‌بووه.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای "IKEA" كه له كهنتۆرێكی به‌رزی چه‌ند چهكمهجهیی پێك هاتووه، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی پته‌و به دیواره‌وه بنووسێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ڕێنوێنییه‌كی له‌و شێوه‌یه به به‌كارهێنه‌رانی نه‌دراوه و كڕیارانیش نه‌یانزانیوه ئه‌وه‌نده به ئاسانی ده‌كه‌وێت، تا ئێسته هه‌شت منداڵی بچووك كه به‌سه‌ر كهنتۆرهكهدا هه‌ڵگه‌ڕابوون و كه‌نتۆره‌كه كه‌وتبوو به‌سه‌ریاندا، مردوون و بوونه‌ته جێی خه‌م بۆ خێزانه‌كانیان و كۆمپانیاكه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه بڕیاری دا ئه‌و كهنتۆرانه بگه‌ڕینێته‌وه شوێنی خۆیان تا چاره ده‌كرێن و به شێوه‌یه‌كی تر ده‌فرۆشرێن یان تازه ئه‌و 29 ملیۆن كهنتۆرهی بۆ لقی سه‌ره‌كی گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه نافرۆشرێن و ده‌بنه هۆی زیان بۆ كۆمپانیاكه، تا ئێسته‌یش زیاتر له 50 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان وه‌ك قه‌ره‌بوو به خێزانی منداڵه مردووه‌كان داوه، له دادگاش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵیان ڕێك كه‌وتوون و داوای لێبوردنیان كردووه.