پەیوەندی رۆناڵدۆ و ترەمپ چۆنە؟

:: PM:12:50:13/11/2016 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئەو پەیوەندییەی ئاشكرا كردووە كە لە نێوان سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمەریكا دۆناڵدۆ ترەمپ و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدا هەیە.

رۆژنامەی (دیڤینس سەنتڕال) بڵاوی كردەوە: رۆناڵدۆ ماوەیەك پێش ئێستا هۆتێلێكی لە شاری نیۆیۆڕكی ئەمەریكا بە بەهای 16 ملیۆن یۆرۆ كڕی، ئەو هۆتێلە دەكەوێتە نزيك تاوەری ترەمپ كە بە یەكێك لە گەورەترین تاوەرەكانی شاری نیۆیۆڕك هەژمار دەكرێ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە هیچ پەیوەندییەك نێوانی كریستیانۆ و ترەمپ بەیەكەوە نابەستێتەوە، تەنیا هۆتێلەكانی شاری نیۆیۆڕك نەبێت كە هەریەكەیان ركابەری ئەوی تریانە و هەوڵ دەدات زۆرترین مێوان لەخۆ بگرێت.

جێی باسە ترەمپ بەیەكێك لەو سەرۆكانەی ئەمەریكا دادەنرێ كە پەیوەندییەكی بەتینی لەگەڵ وەرزشدا هەیە و بەتایبەتیش لە وەرزشی زۆرانبازی ئازاددا كە پێشتر لەچەند یارییەكی زۆرانبازیدا بینراوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م