بە هۆی سێڵفییەوە گیانی لە دەست دا

:: PM:07:00:23/11/2017 ‌
لاپەڕەی دەیلی مەیل"ی بەریتانیایی دەڵێت: گەنجێک دوای کەوتنی کچێکی گەنج لە پەنجەرەوە، کە لە نهۆمی دووەمەوە خەریکی گرتنی سێڵفی بووە، لەسەر زەوی هەڵدەگرێتەوە.

لاپەڕەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی دووپاتی کردووەتەوە: یەکێک لە هاوڕێکانی ئەم گەنجە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "تۆنی کیلی کچە گەنجێکی جوان و لاوێکی دڵخۆش بوو، تووشی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاتووە، تۆنی لە شاری لەندەن دەژیا."

زیاتر گوتوویەتی: "ویستمان قوربانی بە لەشی خۆمان بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین لەو ڕووداوە ژیانی ڕزگار بکەین، بەڵام بەداخەوە لە نهۆمی دووەم کەوتە خوارەوە و مرد."

زیاتر گوتی: "ئەم ڕووداوە، ڕووداوێکی دڵتەزێن بوو بۆ خێزانەکەی، ئاسان نییە بەو شێوەیە کچێکت لە دەست بدەی."

تۆنی کیلی پێش ساڵیک لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری ئەنگاری نیوزلەندا، هاتوونەتە وڵاتی بەریتانیا و لەوێ نیشتەجێ بوون. خێزانی تۆنی کیلی و دەزگەی ئاسایشی تەناهی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە بارەی مردنی ئەو کچە گەنجە بۆ ڕای گشتی نادەن.

سەرچاوە/ سکای نیوز



وشە - ژیڤان خۆرانی