دەست بەسەر دوو ئامێری بیرهەڵكەندندا گیرا

:: PM:01:02:13/11/2016 ‌

هێزەكانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە سنووری سیتەك، دەستیان گرت بەسەر دوو ئامێری بیرهەڵكەندنی نایاسایی.

وەك لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە، هاتووە: لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بەردەوامن لە گرتنی سەرپێچیكاران، بەڵام ڕۆژانە لە جێگەی جیاواز دەبینرێت هەندێك لە هاووڵاتییان گوێ بە ڕێنوێنییەكان نادەن و سەرپێچی دەكەن. بۆیە مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان توانییان لە سنووری سیتەك دەست بگرن بەسەر دوو ئامێری سووری هەڵكەندنی بیر كە بەنایاسایی كاریان دەكرد.

لەوبارەیەوە عەقید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕای گەیاند: شەوی ڕابردوو شەموو، 12ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، مەفرەزەیەكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیســی دارســتان لە دەرچوونێكی  مەیدانییاندا لە سنووری سیتەك، توانییان دەست بگرن بەسەر دوو دووئامێری سووری بیرهەڵكەندندا كە بەنایاسایی كاریان دەكرد.

دووپاتی لەوە كردەوە كە ئامێرە دەست بەسەرداگیراوەكان ڕەوانەی لیژنەی دەستبەسەرداگرتن و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كراونەتەوە.


وشە - موحسین شابان