فڕۆكەخانەیەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

:: PM:09:28:23/11/2017 ‌

حكوومەتی عێراقی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت فرەوان دەكات و بەڕێوەبەری فرۆكەخانەكەش رەتی دەكاتەوە ئەو فڕۆكەخانە بكرێتە سەربازی لەلایەن ئێران و ئەمەریكاوە بێتە بەكارهێنا، تەنیا بۆ كاتی پێویست دەبێت كە فڕۆكەكانی عێراق سەردانی ئێران دەكەن و وەك شوێنگرەوەیەكیشە بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی و راهێنانكردن.

نەورۆز عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی عەربەت ئەمڕۆ پێنجشەم بە "وشە"ی راگەیاند، هەر چەندە ئەم فڕۆكەخانە بە بودجەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست كراوە، بەڵام فڕۆكەخانەكەی ئێمە سەر بە حكوومەتی عێراقە و دەسەڵاتی فرۆكەوانی لای ئەوە، ئاماژەی كرد، ماوەی چەند مانگێكە دەست كراوە بە گەورەكردن و فرەوانكردنی فڕۆكەخانەكە بۆ ئەوەی فڕۆكەی زیاتر بتوانێت تیایدا بنیشێتەوە.

زیاتر گوتی، لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، فرەوانكدنی فرۆكەخانەكە دەستی پێكردوە و زۆربەی كارەكانی تەواو بووە كە بە شێوازێكی سەردمیانە و لە رێوڕەسمی كردنەوەشیدا وەزیری ناوخۆی عێراق ئامادە دەبێت.

عەبدوڵا ئاماژەی كرد، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە باس لەوە دەكرێت ئێران یان ئەمەریكا ئەم فڕۆكەخانە دەكەنە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی، تەنیا بۆ كاتی پێویست دەبێت كە فڕۆكەكانی عێراق سەردانی ئێران دەكەن و وەك شوێنگرەوەیەكیش بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی و راهێنانكردن بەكار دەهێنرێت.

 بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی عەربەت دووپاتی كردەوە، لەگەڵ ئەم فرەوانكردنەشدا، پێویستمان بە كارمەندی زۆر دەبێت و دەبێت كارمەندی زیاترمان بۆ دابمەزرێندرێت.

فرۆكەخانەی عەربەت دەكەوێتە سەر رێگەی سەركیی سید سادق – سلێمانی و لە سالی ٢٠٠٥دا دامەزراوە.

هەڵەبجە/ سەلام هانەدنی









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل