نینۆک مادەیەکی ڕەقی نیمچە ئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیووە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە مادەی کیراتین دروست دەبێت.
مرۆڤی ئاسایی بیست نینۆکی ھەیە بە دەست و پێیەکانی، نینۆک پۆلێن دەکرێت و بە بەشێک یاخود ئەندامێکی پێست دادەنرێت و لە ڕێگه‌ی پێستەوە خۆراکی بۆ دەچێت و گەشە دەکات، ئەو گۆشتەی دەکەوێتە ژێر نینۆکەوە پێی دەگوترێت "ندە"، ئەگەر کەسێک نینۆکی بکات، بەڵام زۆر کورتی بکاتەوە ئەوا تا سەر زندەی بردووه، کە گۆشتێکی ڕەنگ سوورە و ھەر کاتێک تا سەر زندە نینۆکت بکەیت ھەست بە ئازارێک دەکەیت لە کۆتایی پەنجەکانتدا کە بۆ یەک تا دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تا تۆزێک نینۆکەکان دێنەوە.
زیانەكانی خواردنی نینۆك:
خواردنی نینۆك لە منداڵییەوە لای زۆرێكمان وه‌ك خوویه‌ك وا بووه، به‌ڵام كاتێك گه‌وره بووینه‌و ئه‌و خووه هۆكاره‌كانى گۆڕاوه بۆ دوودڵێ و قەلەقی و بێزاری، به‌ڵام له خۆمان نه‌پرسیووه خواردنى نینۆك زیانى چییه؟.
خواردنی نینۆك زیاتر لە 100 جۆری ڤایرۆس دەگوازێتەوە لە دەستەكانەوە بۆ ناو ده‌م و دواتر بۆ ناو هه‌موو جه‌سته‌وه له ڕێگه‌ى گه‌ده‌وه بۆ مولووله‌كانى خوێنه‌وه، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه سێ له زیانه‌كانى خوادنى نینۆكه كه به وردى باسیان لێ وه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م/ تووشبوون بە بەكتریا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دەستەكان بە بەردەوامی بەر كەلوپەلەكان دەكەون، هەربۆیە دەبێتە شوێنێكی گونجاو بۆ كۆبونەوەی بەكتریاكان، كاتی خواردنی نینۆك ئەم بەكتریایانە دەگوازرێنەوە بۆ ناو دەم.
دووه‌م/ هەوكردنی نینۆكەكان: هەوكردنی دەوری نینۆكەكان، خواردنی بەردەوامی نینۆك دەبێتە هۆی هەوكردنیان و زۆربه‌ى جار به‌هۆى ئه‌و تهڕییهى له په‌نجه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه تووشى كه‌ڕوو ده‌بێت.
سێه‌م/ كۆبونەوەی لە گەدە و هەرس نەبوون: نینۆك پێكهاتەیەكی ڕەقە و هەرسكردنی ئاسان نییە وه‌ك له‌سه‌روه‌دا پێناسه‌مان كردبوو، بۆ گەدە، هەر بۆیە بە شێوەی سروشتی خۆی دەمێنێتەوە لە گەدەدا و هەندێكجار مرۆڤ تووشی ئازارێكی زۆری گەدە و برینی گەدە دەكات، له‌و حاڵه‌ته‌شدا پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى ده‌كات.
بە پێێ ئامارەكان %٣٠ منداڵان و %٤٥ ی گەنجان و %٢٥ی پێگەیشتوان و %٥ ی گەورەكان نینۆك دەخۆن و خویان پێوه‌ى گرتووه.
كێشه‌كه‌ى تر‌ى نینۆك ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له ئێمه له ناو نینۆكیان خاڵی سپی دەردەكەوێت، زۆر جار پشتگوێمان خستووه و سه‌ردانى پزیشكمان نه‌كردووه، به‌ڵام له خواره‌وه‌دا ئه‌و هۆكاره باس ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆى دروستبوونى خاڵى سپى له‌ناو نینۆك.
ئەو خاڵە سپیانەی لەسەر نینۆك دەردەكەون، زۆر كەس بە شتێكی ئاساییان تێ دەگات، چونكە بە تێپەڕبوونی كات و درێژبوونی نینۆكەكە نامێنن، بەڵام هەندێكجار دەبێت ئاگه‌داری هۆكاری دروستبوونی ئەو خاڵانەبین و چارەسەریان بكەین.
دەركەوتنی خاڵی سپی لەسەر نینۆك نائاسایبوونى سیستمی دەمار دەردەخات و هەندێك جاریش وەك ئاگهداركردنەوەیەكە، بۆ ئەوەی ئەو كەسە بزانێت قه‌له‌قى دەروونی هەیە.
جگە لەمە چەند هۆكارێكی تر هەن بۆ ئەوەی ئەو خاڵە سپیانە لەسەر نینۆكەكان دەربكەون له‌وانه‌ش: (برینداربوونی نینۆك، یان بەركەوتنی شتێك بە نینۆك بەشێکن لەو هۆکارانە و كەمبوونی هەندێك جۆری كانزا، یان هەستەوەری بە هەندێك لەو بۆیە یان دەرمانانەی لە نینۆك دەدرێن)، بەشێکی ترن لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی خاڵە سپییەکان.
كێشه‌یه‌كى تر كه زۆرتر لاى خانمان ڕوو ده‌دات، ئه‌ویش لاوازیی نینۆكیانه كه به ده‌ستییه‌وه دەناڵێنن، واتە پێش قرتاندنی نینۆكیان یاخود له كاتى بۆیه‌كردن یاخوود زۆر درێژ نابێت، نینۆكەكە خۆی دەشكێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك چارەسەر خراوەتە ڕوو كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
یه‌كه‌م/ پێویستە خواردنی تەندروست و جۆراوجۆر بخۆیت، لە گرنگترینیان: (هێلكە، ماسی ، جگەر، گۆشت، شیر، سەوزە، میوە).
دووه‌م/ بەكارهێنانی دەستكێش لە كاتی ئەنجامدانی ئەو ئیشانەی كە ئاو و مادە پاكەرەوەكانی تێدا بەكاردێت یان هەر ئیشێكی تر كە پەستان بخاتە سەر نینۆكەكانت.
سێه‌م/ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ئەو بۆیە لێكەرەوانەی كە ئەسیتۆن لە پێكهاتەكانیاندا هەیە.
چواره‌م/ بەكارهێنانی بڕبەن لە جیاتی نینۆك بڕ بۆ كورتكردنەوە و ڕێككردنی نینۆكه‌كانت.
پێنجه‌م/ هەرگیز مەهێڵە لە یەك هەفتە زیاتر بۆیەی نینۆك بە نینۆكهتەوە بمێنێتەوە، ئەگەر نا دەبێتە هۆی گۆرانی ڕەنگی نینۆكەكەت و هه‌ندێگ جار تووشى نه‌خۆشى زه‌ردبوونى نینۆكه‌كانت ده‌بیت، كه ئه‌ویش جۆرێكى تره له كهڕووكردنى نینۆك.
شه‌شه‌م/ شەوانە نینۆكەكانت چەور بكه به كرێمی دەست پێش خه‌وتن.
حه‌وته‌م/ دوور بكەرەوە لە دانانی نینۆكی دەستكرد، چونكه نینۆكه ده‌ستكرده‌كان و ئه‌و مادانه‌ى پێوه‌ى ده‌خرێن دەبنە هۆی لاوازكردن و هەستیاربوونی نینۆكە سروستیەكانی خۆت.
هه‌شته‌م/ بەكارهێنانی بەهێزكەری نینۆك به ڕێنمایى پزیشكى پسپۆڕ و خواردنی ڤیتامین و كانزاكان بە شێوەی حەب، گرنگترینیان ڤیتامین (B8) و ترشی ئەمینین.