قەڵایەکی ژێر ئاو کەوتوو دۆزرایەوە

:: PM:10:36:23/11/2017 ‌
توێژەران قەڵایەکی سێ هەزار ساڵی لە ڕووباری "ڤان"ی تورکیا دەدۆزنەوە، بە پیی لێکدانەوەیان، شوێنەرواری ئەنادۆڵییەکانن.

توێژەران پێیان وایە، ئەو گاڵتەجاڕییەی تووشی هاتوون، وا نیشان دەدات كە شوێنەواری "ئەوتور" بێت، کە لە سەردەمی چاخی بەردیندا، لە سەتەی شەش تا نۆی پێش زایینی دروستیان کردبێت.

زانایانی شوێنەوار لە زانکۆی "یوزیجی" هەستاون بە هۆی مەلەوانی ژێر ئاو ئاشکرایان کردووە، کە ئەوە شوێنەوارە.

سەرۆکی دەستەکە "موحسن سیلان" گوتوویەتی: "بەشێک لەو پانتاییە گەورە و فرەوانە دەگرێتەوە، کە نزیکەی کیلۆمەترێک دەبێت.

سەرەڕای ئەوەی چەندان سەتەیە لە ژێر ئاوە، بەشێک لە مەنجەڵ و کەلوپەلی تێدا دۆزراوەتەوە. قەڵاکە ١٠ تا ١٣ پێ بەرزە.

زاناکان ڕوونیان کردەوە: "تا ئێستە خەریکی گەڕان و پشکنینن، لە نهێنی ڕووبارەکە دەکەن، کە تەمەنی بۆ شەش هزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز



وشە - ژیڤان خۆرانی