بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی ڕابردوودا و بە هەماهەنگی پۆلیسی كۆیە، توانیویانه به تۆمه‌تی جیا جیا 33 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر كه‌یسی جۆراوجۆر بگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لیوای ماف عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و عەقید شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی قەزای كۆیە، لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ساز كرا، چۆنیەتیی ئەنجامدانی چەند تاوانێكیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خستە ڕوو، كە بەم شێوەیەی خوارەوە بوون :
١- كوشتن
تۆمەتبار (ا.س.ش)، تەمەن (٤٥)ساڵ، پیشە: فەرمانبەر.
تۆمەتبار (ع.م.ح)، تەمەن (٣١)ساڵ، پیشە: كاسب.
تۆمه‌تباری یه‌كه‌م هەڵساوه بە كوشتنی مێردی خۆی بە هاوكاری تۆمەتبارەكەی تر لە قەزای كۆیە، ئێسته‌ش ئەم تۆمەتبارانە بەندە بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزدان. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن پۆلیسی دهۆكه‌وه گیراون.
٢-كوشتن
تۆمەتبار (ا.ن.س)، تەمەن (٢١)ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە كوشتنی هاووڵاتییەك، لە شاره‌دێی كەسنەزان، ئێسته‌ش تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٠٥) لە یاسای سزادان و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان گیراوه.
٣-كوشتن
تۆمەتبار (س.ر.ح)، تەمەن (٢٧) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە چەك، لە شارۆكەی هەریر.دواتر له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ریره‌وه گیراوه و ئێسته‌ش به‌ندكراوه به‌گوێره‌ی ماده‌ی 406ی یاسای سزادان.
٤-كوشتن
تۆمەتبار (ا.ص.ك)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (س.ا.م)، تەمەن (١٦) ساڵ، پیشە: قوتابی
تۆمەتبار (ر.ا.و)، تەمەن (١٥) ساڵ، پیشە: قوتابی
تۆمەتبار (ك.ر.خ)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (م.ا.گ)، تەمەن (١٦) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (م.ش.خ)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە: قوتابی
تۆمەتبار (ك.ع.ن)، تەمەن (١٥) ساڵ، پیشە: قوتابی
تۆمەتبار (ا.ا.ش)، تەمەن (١٦) ساڵ ، پیشە: قوتابی
تۆمەتبار (د.ل.ع)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (ن.ن.ر)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (ز.ز.خ)، تەمەن (٢١) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە چەقۆ، لە گەڕەكی فەرمانبەران و دواتر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی كوشتن گیراون و به‌پێی ماده‌ی 405ی یاسای سزادان خراونه‌ته گرتووخانه‌وه.
٥-كوشتن
تۆمەتبار (ل.ع.ع)، تەمەن (٤٦) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (د.ل.ع)، تەمەن (٢٤) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بە كوشتنی هاووڵاتییەك بە چەقۆ لە بازاڕی لەنگە و له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گیراوه و به‌پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌یه.
٦-دزی
تۆمەتبار(د.س.م)، تەمەن (١٦)ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار(ا.ح.ر)، تەمەن (٢٦)ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم دوو تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی (٥) ماتۆڕسكیل لە شاره‌دێی شاوێس و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شاوێسهوه گیراون و به‌پێی ماده‌ی 443 ی یاسای سزادان به‌ندكراون.
٧-دزی
تۆمەتبار(ف.ك.ح)، تەمەن (٢٤)ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی (١٧) ماتۆڕسكیل+ زێر+ پارە ،لە چەند گەرەكێكی شاری هەولێر و له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات گیراوه و به‌پێی ماده‌ی 446ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌یه.
٨-دزی
تۆمەتبار (غ..ر.خ)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساون بە دزینی پاتری ئۆتۆمبێلی گەورە، لە شاره‌دێی شاوێس، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس گیراوه و به‌پێی ماده‌ی 446ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌دایه.
٩-دزی
تۆمەتبار (ر.م.ی)، تەمەن (٣١) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (ك.ع.م)، تەمەن (٣٠) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (ب.ع.م)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (س.س.ن)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارانە هەڵساون بەدزینی مۆبایل + پارە + شكاندنی دوكان، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئاشتی گیراون و به‌پێی ماده‌ی 443ی یاسای سزادان له زینداندان.
١٠-دزی
تۆمەتبار(ر.ر.م)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار (ه.م.ا)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بە دزینی زێر + پارە + چەك + دوو ملیۆن دینار، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ختیاری گیراون و به ماده‌ی 443ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌ن.
١١-دزی
تۆمەتبار(ز.ا.ع)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارە هەڵساوە بەدزینی ئۆتۆمبێلێك لەجۆری بیكاشۆ تەكسی. له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی قوشته‌په گیراوه و به‌پێی ماده‌ی 446ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌یه.
١٢-دزی
تۆمەتبار(ب.ف.ر)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار(ا.ب.خ)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم تۆمەتبارانە لە گەڕەكی شەهیدان نزیك مەكتەب سیاسی (ی.ن.ك)
هەڵساون بەدزینی ئامێری فاستلینك+تیشك نێت+هێدفۆن+بڕی ١٨٠ هەزار+كارتی مۆبایل، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان گیراون و به‌پێی ماده‌ی 443 ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌ن.
١٣-دزی
تۆمەتبار(س.س.ا)، تەمەن (٥٧) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار(س.ر.ح)، تەمەن (٣٧) ساڵ، پیشە: كاسب
تۆمەتبار(ف.ح.ع)، تەمەن (٣٨) ساڵ، پیشە: كاسب
ئەم سێ تۆمەتبارە هەڵساون بەدزینی ئۆتۆمبێلێك لەجۆری پیكاب تویوتا هایلۆكس، لە شارۆكه‌ی كۆیە و له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی كۆیه‌وه گیراون و به‌پێی ماده‌ی 446ی یاسای سزادان له گرتووخانه‌ن.