ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك، له‌لایه‌ن ئه‌و دادگا سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كانی عێراق له شاره‌كه دایانمه‌زراندووه، داوا كراوه و به‌هۆیه‌وه به په‌له كوردستانی جێ هێشت و چووه‌وه بۆ وڵاتی دووه‌می كه ئه‌ڵمانیایه.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له خیانه‌تێكدا كه هێشتا هیچ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست نه‌بووه، شاری كه‌ركووك به‌بێ ته‌قه راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدار و عێراق كرا، ئه‌و رووداوه كوردی دووچاری شكستێكی گه‌وره‌یی ده‌روونی و سیاسیی كردووه و خواسته‌كانی زۆر هاتووه‌ته خواره‌وه به‌رامبه‌ر عێراق، ئاسۆ مامه‌ند یه‌كێك بوو له بكه‌رانی ئه‌و خیانه‌ت و هه‌ر شه‌وی پێش رووداوه‌كه لێدوانه‌كانی ده‌ریخست پیلانێك له‌باره‌ی كه‌ركووك له ئارادایه.
كادرێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی له كه‌ركووك كه زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه ته‌واو بووه به عه‌ره‌بی، به "وشه"ی راگه‌یاند "ئاسۆ ئه‌ڵمانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندمان یه‌كێكه له‌و به‌پرسانه‌ی یه‌كێتی كه سه‌ری ئێمه و هه‌موو كوردی شۆِر كرد و له كۆتادا خۆی هه‌ڵات بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی كه ئه‌ڵمانیایه، چونكه دادگای سه‌ربازی فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركردووه و دوور نییه سزای بده‌ن به گرتن بۆ چه‌ند ساڵێك، چونكه شاره‌كه له‌ژێر حوكمی سه‌ربازیدایه، ئه‌وه‌ش وه‌فاكه‌یانه بۆ یه‌كێتی عه‌ره‌بی عێراق كه 100 خیانه‌تی بۆ بكه‌یت، هه‌ر وه‌ك دوژمن سه‌یری كورد ده‌كات و لای ئه‌وان كورد هه‌یه، حزبایه‌تی و یه‌كێتی و پارتی نییه".
زیاتر گوتی "ئه‌وه‌ی له‌ناو مه‌ڵبه‌ند باوه، ئه‌وه‌یه كه توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركووك هه‌شت سكاڵایان له‌سه‌ر ئاسۆ مامه‌ند له دادگای سه‌ربازی تۆمار كردووه، گوایه پێشتر تاوانی به‌رامبه‌ر كردوون، ورده‌كاری تر نازانین، ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌گوترێ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خه‌ریكن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و له هه‌وڵی رێككه‌وتندان له‌گه‌ڵ عێراق له‌وباره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌و كێشه‌یه ده‌رباز بكه‌ن".
"پێش ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه ببێت به نووسراو و جێبه‌جێ بكرێت بۆ گرتنی ئاسۆ ئه‌ڵمانی، خۆی ده‌رباز كرد و هه‌ڵات و پێ ناچێ بێته‌وه تا دڵنیا نه‌بێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بووه، ئه‌گه‌ر په‌له‌ی نه‌كردایه و به‌ده‌م زانیارییه‌كه‌وه نه‌چووبایه، دوور نییه له فڕۆكه‌خانه بگیرایه". كادره‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
دادگای سه‌ربازی كه‌ركووك له سێ دادوه‌ر پێك هاتووه كه دووانیان عه‌ره‌ب و یه‌ك توركمانه، له دوای داگیركردنی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دامه‌زراوه بۆ حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌و دۆخانه‌ی عێراق په‌له‌یه‌تی یه‌كلای بكاته‌وه له شاره‌كه‌دا.
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك به میلیشیاكان، خه‌ڵكی شاره‌كه خرۆشابوون بۆ به‌رگریكردن، به‌ڵام ئاسۆ ئه‌ڵمانی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پیاسه‌ی ده‌كرد و له میدیاكانه‌وه داوای له گه‌نجان و كه‌ركووكییه‌كان ده‌كرد چه‌كه‌كانیان دابنێن و بچنه ماڵه‌وه و به گوته‌ی ئه‌و "هیچ نابێ".
وشه/كه‌ركووك