ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له نێو سه‌نته‌ری شاره‌دێی دێره‌لوكی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، دوو كه‌س كوژران و به پێی زانیارییه‌كان كوژراو و ته‌قه‌كه‌ران چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، خویان بوون.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه"ی رووداوه‌كه كاتێك رووی داوه كه دوو چه‌كداری په‌كه‌كه ویستوویانه خۆیان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه راده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ناوچه‌كه یان هێزه توركییه‌كان له ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن سێ ئۆتۆمبێلی تر كه پڕبوون له چه‌كداری په‌كه‌كه، ته‌قه‌یان لێ كرا و هه‌ردوو چه‌كداره‌كه كوژران.
به‌شێك له دیمه‌نه‌كانی رووداوه‌كه له‌و ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ببینه: