به هۆی بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی، له نێوان زاواكه‌ی تره‌مپ و سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دا كچه‌كه‌ی و زاواكه‌ی له كۆشكی سپی دوور بخاته‌وه.
دوێنێ شه‌موو له ته‌واوی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا و دنیادا بڵاو بووه‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له نێوان "گارید كۆشنه‌ر" مێردی ئیڤانكای كچی و "جۆن كیلی" سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا ڕووی داوه، داوای له كچه‌كه‌ی و زاواكه‌ی كردووه ماڵ و منداڵیان كۆ بكه‌نه‌وه و ئیتر له خانووه‌كه‌یان له نیویۆرك بژین.
به پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش، باس له‌وه كراوه كه كۆشنه‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداو و كێشه سیاسییانه‌ی پێوه‌ندی به كاروباره‌كانی نێوان ئیڤانكا و كیڵی هه‌یه، كێشه‌ی دروست كردووه و ناكۆك بووه له‌گه‌ڵیدا، به‌و پێیه‌ش كه ئیڤانكا ڕاوێژكاری سه‌ره‌كی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و پێوه‌ندییه‌كی سیاسی به‌هێز له نێوان ئه‌و و سوپاسالاردا هه‌یه، تره‌مپ به باشی زانی دوورخستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی بكاته بیانوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وڵات و پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان به باشی بهێڵێته‌وه.
تا ئێسته‌ش ئیڤانكا و مێرده‌كه‌ی یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی له‌و خانووه‌ی نیویۆرك بژین یان خانووه تازه‌كه‌ی له‌م ماوه‌ی پێشوودا له ناوچه‌ی "ریتزی كالۆراما" به پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕیویانه.
ئیڤانكا تاكه كچی سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا، له خانمی یه‌كه‌می وڵات (هاوسه‌ری سه‌رۆك) ناوبانگی زیاتره و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی له ناو كۆشكی سپی زۆرتره، جگه له كۆشكی سپیش، له كۆمپانیاكه‌ی باوكی به‌شێكی گرنگه و مێرده‌كه‌شی نزیكترین كه‌سی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكایه و كردوویه‌تی به ڕاوێژكاری خۆی.