پیاوێكی كه‌مئه‌ندامی ئه‌مه‌ریكی بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی شتێكی له‌و شێوه‌یه بكات، به ماوه‌ی ته‌نیا 77 چركه بوو به ملیۆنێر و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
ئه‌م پیاوه ئه‌مه‌ریكییه، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێسته له ڕووداوێكی هاتوچۆدا قاچێكی له ده‌ست دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان ده‌ژیا، ڕۆژێك له ناكاو له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بینی پیاوێك به‌تانییه‌كی كۆنی له زیادكراوێكدا به 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشت، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و به‌تانییه‌ی بیر هێنایه‌وه كه له نه‌نكی كۆچكردوویه‌وه بۆی مابووه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاری دا ئه‌ویش ئه‌و به‌تانییه‌ی نه‌نكی حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێسته به میرات بۆی جێ هێشتبوو بیخاته زیادكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش له زیادكردنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌تانییه هی ساڵی 1800ه و کاتی خۆی ئەمەریکییە کۆنەکان بەکاریان هێناوە، واتە جێی بایه‌خ پێدانه و پێویسته له مۆزه‌خانه‌كاندا هه‌ڵگیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا له 77 چركه‌ی سه‌ره‌تای زیادكردنه‌كه‌یدا توانی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی پێ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه‌ش له ناو میدیاكاندا به شێویه‌كی خێرا ده‌نگی دایه‌وه و بووه جێی خۆشحاڵی ئه‌و پیاوه.