بە هاوكاری ستۆدیۆی (یاد میدیا)، لە وڵاتی هۆڵندا كورتە فیلمێكی كوردی بەرهەم دەهێنرێت، دەرهێنەری ئەو بەرهەمەش ئاماژە بەوە دەكات كە ئێسته هاوكاری بۆ بەرهەمهێنانی ئەو كورتە فیلمە كۆ دەكەنەوە.
بافڵ سەرهەنگ لە پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لهسهر ئهو بابهته نووسیویهتى: "بە هاوكاری ستۆدیۆی (یاد میدیا)، یەكەمین كورتە فیلمی كوردی لە وڵاتی هۆڵندا بەرهەم دێنن، ئەم بەرهەمە بە ناونیشانی ( ceaseless )، لە نووسین و دەرهێنانی خۆمه، لەلایەن كۆمپانیای میدیا بەرهەم دەهێنرێت، ئەم كورتە فیلمە باس لە خۆشەویستی دوو گەنج دەكات لە كاتێكدا كە وڵاتی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵهاتوون، دوای نیشتەجێبوونیان لە ووڵاتی هۆڵەندا، لەبەر سەختی گوزەرانی ژیان و نەبوونی كار و تێكەڵ بوون بە خەڵكی توندڕەو، بیروباوەڕیان دەگۆڕێت و بەرەو كاری تیرۆر دەڕۆن".
زیاتر نووسیویهتى: "ئەم كورتە فیلمە بە بەشداری چەند ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵەندی، وەك (مایكل كۆنینگس و سۆهراب بایات) و هونەرمەندانی كورد (دلبرین ئاكرەیی، ئەنجام بەرزنجی و ستێر هۆرۆ) ئەنجام دەدرێت، ستودیۆی یاد میدیا هەڵدەستن بە هەڵمەتی كۆكردنەوە و كۆمەكی دارایی بۆ دابینكردنی بوودجەی بەرهەمهێنانی بەرهەمەكە".
بافڵ سەرهەنگ ئەزموونی زیاتر لە 10 ساڵی كاری موزیك و تەلەفزیۆن و ڤیدیۆكلیپی هەیە، یهكێكه له دهرهێنهره چالاكهكانى كورد له دهرهوهى وڵات.