ژماره‌ی ئاواره‌كانی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان هه‌ر وا له زیادبوونه، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌مپانه‌ی ئه‌م دواییه دروست كراون، به شێوه‌ی ستاندارد نین، ئه‌گه‌ر باران ببارێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه ھه‌یه ژێر ئاو بكه‌ون و ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، شاكر یاسین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند: بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كانی مووسڵ، نۆ كه‌مپ دروست كراون له سنووری پارێزگاكه، تا ئێسته‌ش 52 ھه‌زار ئاواره ھاتوون و پرۆسه‌ی ھاتنیش به‌رده‌وامه.
زیاتر گوتی: به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه ئه‌م جاره ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره بوون، ده‌بێت رێگه‌یان پێ نه‌درێت بێنه ناو ھه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ ده‌كرێن.
شاكر یاسین زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌مپانه‌ی دانراون، به‌شێوه‌ی ستاندارد نییه، ئه‌گه‌ر وه‌رزی زستان بێت و باران ببارێت، ھه‌مووی ژێر ئاو ده‌كه‌ون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئاواره‌كان دروست ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری كوچ و كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه چۆنیه‌تیی ھێنانی ئاواره‌كانیش به شێوه‌یه‌كی باش نییه و وه‌ك پێویست ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردنی ئاواره‌كان نه‌كراوه، حكوومه‌تی عێراق له‌م ڕووه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌وێته 465 كیلۆمه‌تر باكوری به‌غدا و دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراقه و ته‌واوی دانیشتووانی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و ڕووبه‌ڕه‌كه‌ی 14 هه‌زار و 411 كیلۆمه‌تری دووجایه، له سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان له شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش زاینی خه‌ڵكی لێ كۆبووه‌ته‌وه و سێ هه‌زار پێش زاین بووه‌ته سه‌نته‌ری ئاینی خواوه‌ندی عه‌شتاری ئاشوورییه‌كان، نینۆس یه‌كێكه له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئاشوورییه‌كان دروستی كردووه له‌سه‌رده‌می شه‌مشی ئادی یه‌كه‌می پاشای ئاشوورییه‌كان.
شاكر یاسین له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "وشه" گوتی: ئاواره‌كانی مووسڵ روو له سنووری ھه‌ولێر و دھۆك ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌مپێك له سلێمانی دروست كراوه كه ھیچ ئاواره‌یه‌كی بۆ نه‌چووه، له‌كاتێكدا سنووری ھه‌ولێر پێویستی به كه‌مپی زیاتر ھه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كرێت 750 ھه‌زار ئاواره‌ی تری مووسڵ ڕوو له ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت، پێویستیمان به كه‌مپی زیاتر ده‌بێت، چونكه ئێسته ته‌نیا 50 كه‌م دروست كراوه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئاماره‌كان، گوتی: ئێسته یه‌ك ملیۆن و 672 ھه‌زار ئاواره له ھه‌رسێ پارێزگای ھه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و له كه‌ركووكیش 205 ھه‌زار ئاواره ھه‌یه، جگه له ئاواره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌ھۆی ده‌ستپێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كردووه و ئاواره بوون، كه ئه‌ویش زیاتر له 52 ھه‌زار ئاواره‌یه.
رۆژی دووشه‌م 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له دره‌نگانی شه‌ودا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی رزگاری شاری مووسڵی ڕاگه‌یاند و بۆ به‌یانییه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كرد و توانییان تا نیوه‌ڕۆ نۆ گوند له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه، هاوكات له میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور و میحوه‌ری گه‌یاره‌ش هێزه‌كانی عێراق پێشڕه‌وییان كرد و هه‌ڵمه‌ته‌كان لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه رۆژ دوای رۆژ به‌رده‌وام ده‌بن و بازنه‌ی گه‌مارۆدانی تیرۆریستان له مووسڵ سات دوای سات بچووكتر ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران باشی له‌وه‌ش كرد، له ھه‌موو كه‌مپه‌كان به پله یه‌ك ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی پێداویستی بۆ دابین ده‌كات، كه پێویست بوو حكوومه‌تی عێراق ئه‌وكاره بكات.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم