له كاتێكدا داعش زیاتر له 30 مه‌زارگه‌ی لێ وێران كردن، به بۆنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سێ مه‌زارگه له به‌عشیقه به به‌شداری سه‌تان كه‌سایه‌تیى، ئێزیدییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا.
دواى داعش، هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌كانیان له‌لایه‌ن ئێزیدییه‌كان ده‌ستى پێ كرد و یه‌كه‌م سێ مهزارگهش له شارۆكه‌ى به‌عشیقه كه 12 كم ده‌كه‌وێته باكوری ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دا و خه‌ڵكى ناوچه‌كه و كه‌سایه‌تییه ئێزیدییه‌كانیش به‌و بۆنه‌وه‌یه ئاهه‌نگێكیان ساز كرد.
داعش كه له مانگی حوزه‌یرانى ساڵى 2014 ناوچه‌كانى ئێزیدییهكانى داگیر كرد، له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له‌و ناوچانه‌دا 30 مه‌زارگه و په‌رستگه‌ى ئێزیدییهكانى وێران كرد، هاوكات زیاتر له حه‌وت هه‌زار ژن و كچ، پیاو منداڵی ئێزیدی له شنگال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ری رفاندن كه تا ئێسته چاره‌نووسی به‌شێكى زۆریان دیار نییه.
له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر ناوچه ئێزیدییه‌كان، داعش سێ هه‌زار ئێزیدی كوشتن و زیاتر له پێنج هه‌زاری لێ رفاندن و ده‌ستدرێژى سێكسی كرده سه‌ر هه‌زار و 500 كچ و ژن كه دواتر له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنى پێ ده‌كردن.
به‌هۆى هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانى تر، نزیكه‌ى 400 هه‌زار ئێزیدی ئاواره‌ی دهۆك و ناوچه‌كانى تر بوون.
دواى ئازادكردنى ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوردستان، تا ئێسته حكوومه‌تى عێراق هیچ بودجه‌یه‌كى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ته‌رخان نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ دووباره بنیادنانه‌وه‌ى ئه‌و مه‌زارگه و پهرستگایانهش كه شوێنى پیرۆزى ئێزیدییه‌كانن و نزا و خواپه‌رستى خۆیانیان لێ ئه‌نجام ده‌دا.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌عشیقه له‌باره‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و سێ مه‌زارگه‌یه ده‌ڵێ، به به‌شداری خه‌ڵكى به‌عشیقه و به‌حزانێ، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى له كه‌شێكى پڕ ئیمانى و ده‌فلێدان به به‌شداری گه‌نجانی پیرۆز و بۆنى بخوور، رایاتى رۆژمان له‌سه‌ر گومه‌زی مه‌زارگه‌كان جێگیر كرد.
ئیبراهیم به‌حزانی گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌عشیقه ده‌ڵێ، گومهزهكانمان جارێكى تر ده‌دره‌وشێنه‌وه، رۆڵى یه‌كه‌م و كۆتا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی گه‌نجانى به‌عشیقه و به‌حزانی كه رۆڵى سه‌ره‌كییان هه‌بوو له دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌كان كه ماوه‌ى ساڵێكی خایاند.
به‌ڵام شاكر ئێزیدی ده‌ڵێ، هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنى مه‌زارگه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت و به هه‌وڵ و كۆششی گه‌نجان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ى سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك ده‌كات دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵسه‌نگاندنى تێچووى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى، بڕیار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌كان ده‌درێت.
ئێزیدییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه و په‌رستگه ئاینییه‌كانیان، كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست به مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى ئاشته‌وایی و ناوه‌خۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان، كه شاره‌زایانى یاسایی و رۆشنبیران و ئه‌دیب و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانى ئێزیدی تێیدا به‌شدار بوون. له كۆنگره‌كه‌دا به‌ربه‌سته یاسایییه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزیدییه‌كان باس كران كه كاریگه‌ری دروست كردووه له‌سه‌ر ئاشته‌وایی ناوه‌خۆی ئێزیدییه‌كانیش، بۆیه پێویست ده‌كات بنه‌ماى دادگه‌ری ره‌چاو بكرێت و دان به كه‌رامه‌تى تاكه‌كان بنرێت و دانیش به تاوانه‌كاندا بنرێت به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌ی لێپرسینه‌وه كرا به مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ تاكه‌كان به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زۆر لاوازن و پێشێلكارییان به‌رانبه‌ر كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت گه‌ره‌نتى بدرێت كه ژنان و ئه‌وانه‌ى په‌راوێز خراون، رۆڵى كاریگه‌رییان هه‌بێت له گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دادگه‌ر و رێز له یاساگیراو.
له كۆنگره‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقیش كرا كه په‌له بكه‌ن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێزیدییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ی.
مه‌زارگه‌ى پیر بۆب له به‌حزانی، به حه‌وت ملیۆن دینار نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تیى به‌حزانی هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كی راگه‌یاند و ته‌نیا حه‌وت ملیۆن دینار كۆ كرایه‌وه، به‌ڵام به هه‌وڵى گه‌نجانى ناوچه‌كه كه به خۆڕایی كاریان له مه‌زارگه‌كه كرد، كارئاسانى زۆری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مه‌زارگه‌كه دروست كرد.
ئێزیدی كه ئاینێكى كۆنى كورده و ژماره‌ى پێڕه‌وانى له‌سه‌ر ئاستى دنیادا ده‌گاته ملیۆنێك كه‌س كه نیوه‌ى زیاتریان نیشته‌جێى خاكی خۆیانن له باشووری كوردستان له شار و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانى شێخان، شنگال، به‌عشیقه، سمێل و زومار و ئه‌لقووش و گونده‌كانى ئه‌و ناوچانه.