ماوه‌ى پێنج ڕۆژه له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى پارێزگاى نوێى سلێمانى ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌چووه‌ته سه‌ر كاره‌كه‌ى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر پۆستى پارێزگاى سلێمانى، به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕان ناڕه‌زایه‌تى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى "ئاسۆ فه‌ره‌یدوون" پارێزگارى سلێمانى ده‌ربڕیوه كه بۆماوه‌ى ساڵێك مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه.
"وشه" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێوه‌ندى به "سه‌ردار قادر" پارێزگارى ڕاسپێردراوی سلێمانى كرد، ناوبراو گوتى: تا دوو ڕۆژى تر هیچ لێدوانێك له‌م باره‌یه‌وه ناده‌م.
زانییاریه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ى ئاڕاسته‌ى یه‌كێتى كردوه كه پێشتر ڕێككه‌وتنیان به‌شێوه‌ى دوو ساڵ به دوو ساڵ له‌سه‌ری كردووه، به‌ڵام دواى ته‌واوبوونى پۆستى پارێزگاى سلێمانى، ماوه‌ى ساڵه‌كه‌ى "سه‌ردار قادر" ئه‌بێت جارێكى تر ئاسۆ فه‌ره‌یدون داواى مۆڵه‌ت بكات و فه‌رمانى ته‌واو كردنى ماوه‌ى ساڵێكى تر بۆ سه‌ردار قادر درێژبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی گوت: گۆڕان و یه‌كێتى به‌نیازن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراو له‌شارى سلێمانى ئه‌نجام بده‌ن و پرسه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه، ئینجا پارێزگاى نوێى سلێمانى ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
دواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى ئاسۆ فه‌ره‌یدوون و ده‌ست به‌كار بوونى سه‌ردار قادر به وه‌كاله‌ت به‌ته‌واو بوونى ماوه‌ى یاسایى به وه‌كاله‌تى پارێزگار ، جارێكى تر به‌هۆى كێشه‌ى یاسایى ئاسۆ فه‌ریدون داواى مۆڵه‌تى كرد بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵه یاساییه‌ى هه‌بوو.