بۆ به‌رده‌وامیدان به بایكۆت و نه‌چوونه هۆڵه‌كانى خوێندن، مامۆستایانى ناڕازى شارى سلێمانى به‌نیازن له ڕۆژى سێشه‌م و ڕۆژانی دواتر شێوازى خۆپیشاندانه‌كانیان بگۆڕن.
ماوه‌ى زیاتر له شه‌ش هه‌فته‌یه، پرۆسه‌ى خوێندن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام له سنوورى پارێزگاى سلێمانى مامۆستایان داواى زیادكردنى مووچه و لابردنى سیستمى پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شیان كردووه به‌مه‌رجى چوونه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
ڕێبوار محه‌مه‌د ئه‌ندامى ده‌ستى مامۆستایانى ناڕازى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه، به "هه‌فته‌ى پێداگرى" ناونراوه و ده‌ستمان پێ كردووه و ئه‌م دوو ڕۆژه سه‌ردانى دوو شوێنمان كردووه، شه‌موو، چووینه‌ته به‌رده‌م نووسینگه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆش چووینه به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى گشتیى شاره‌كه.
زیاتر گوتی: له ڕۆژى سێشه‌م، شێوازى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌گۆڕین و بڕیارمان داوه به ڕێپێوان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا بچینه به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و ده‌زگه‌یانه‌ى حكوومه‌ت كه پێوه‌ندیدارن به دۆخى خوێندن.
ئه‌وه‌شى گوت: به تایبه‌تى ده‌چینه به‌رده‌م دادگه‌ى سلێمانى و داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین و سه‌ردانى سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ى نووسینه‌گه‌یان هه‌یه و ئه‌وانه‌شى كه به نووسراو ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه و له ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى مامۆستایان باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان چیتر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌ده‌ن به خۆپیشاندانه‌كان و تا ئه‌و كاته‌ى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، ئاماده‌نین بچنه هۆڵه‌كانى خوێندن و ده‌رگه‌ى خوێندن ناكه‌نه‌وه.
مامۆستایانى ناڕازى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێن، ته‌نیا داواكاریان چاككردنى مووچه‌یه و حكوومه‌تیش ده‌بێت وه‌ڵامى داواكارییه‌كانیان بداته‌وه، هه‌رچه‌ند له چه‌ند شوێنێكه‌وه هه‌وڵ دراوه پاره بۆ مامۆستایان دابین بكرێت.
"وشه" پێوه‌ندى به هه‌ر یه‌كه له "دڵشاد عومه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى و "كه‌مال نوورى" به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا و "نازدار حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات كرد، به‌ڵام هیچیان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
داواكارى مامۆستا چاككردنى مووچه‌كانیانه، له‌گه‌ڵ پێدانى پاره‌ى مانگانه له كاتى خۆیدا، هه‌رچه‌نده پێشتر حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڕیارى خه‌رجكردنى شه‌ش ملیار دینارى بۆ مامۆستایان دا كه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆیان خه‌رج بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى و چه‌ند بازرگان و سه‌رمایه‌دارێكیش له ڕێگه‌ى ژوورى بازرگانیى سلێمانى، بڕیارى هاوكاریان داوه، به‌ڵام مامۆستایان سه‌رجه‌مى ئه‌وانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى