دوای ئه‌وه‌ی ژاپۆن چه‌ندان داهێنانی سه‌رسووڕهێنه‌ری له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا داهێناوه، ئێسته مۆبایلێكی دروست كردووه كه قه‌باره‌كه‌ی بارته‌قای كارتی بانكی كرێدی كارته.
به‌پێی چه‌ندان سه‌رچاوه كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، كۆمپانیای "Future Model " ی ژاپۆنی ئاشكرای كرد كه مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌م هێناوه و قه‌باره‌یه‌كی بچووكی هه‌یه كه به "NichePhone-S" ناسراوه .
كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كه ئاشكرای كردووه، مۆبایله‌كه دیزاینێكی ته‌نك و سووكی ھه‌یه و ئه‌ستوورییه‌كه‌ی 6.5 ملیمه‌تره و كێشی 38 گرام تێپه‌ڕ ناكات، هه‌روه‌ها مۆبایله نوێیه‌كه قه‌باره‌ی ھێنده‌ی قه‌باره‌ی كاردێكی بانكیی كرێدی كارته.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره مۆبایلێكی له‌و قه‌باره‌یه دروست بكرێت، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه ته‌نیا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ساده‌ی ھه‌یه وه‌ك ئه‌نجامدانی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ناردنی نامه و كارپێكردنی موزیك، هه‌روه‌ها توانای تۆماركردنی تێبینی و ده‌نگیی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێدفۆنی له‌گه‌ڵه كه به بلوتووس كار ده‌كات.
مۆبایله‌كه شاشه‌ی له‌مسی نییه و به له‌مس ئیش ناكات، به‌ڵام كیبۆردێكی فیزیایی گه‌وره‌ی ھه‌یه كه به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید 4.2 كار ده‌كات و قه‌باره‌ی میمۆرییه‌كه‌ی سێ گێگا بایته و نرخی ئه‌م مۆبایله ده‌گاته 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.