زیاتر له ملیارێك كه‌س مانگانه به‌رنامه‌ی فه‌یسبووك مه‌سنجه‌ر به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كی كه‌میان له‌م زانیارییه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی مه‌سنجه‌ر ده‌زانن.
ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز" زانیاری نهێنییه‌كانی به‌م شێوه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه:
_ به‌كارهێنانی مه‌سنجه‌ر له كۆمپیوته‌ر: ئه‌گه‌ر له گووگڵ سێرچی messenger.com بكه‌یت، ئه‌وا ده‌توانیت به ته‌نیا مه‌سنجه‌ر به‌كار بهێنیت و دوور بكه‌ویته‌وه له سه‌رقاڵبوون به بڵاوكراوه‌كانی فهیسبووكهوه.
_ ناردن و وه‌رگرتنی پاره: ده‌توانی له ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه كارتی بانكه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و پاره‌ی پێ ئاڵوگۆڕ بكه‌یت بۆ هاوڕێكانت.
_ ئادكردنی هاوڕێكانت به كۆدی مۆبایله‌كه‌ت: له‌مه‌ودوا پێویست ناكات ته‌نیا به گه‌ڕان به دوای ناوی هاوڕێكانتدا ئادیان بكه‌یت، ده‌توانی به وێنه‌گرتنی كۆدی مۆبایلی هاوڕێكه‌ت ڕاسته‌وخۆ ئادی بكه‌یته ناو لیستی هاوڕێیانته‌وه.
_ یاریكردن: ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت بكه‌یت و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌ویش له ڕێی هێمای + واته plus دواتر games هه‌ڵبژاردن.
_ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕۆبۆت: هه‌ر په‌یج و براندێكی تایبه‌ت ده‌توانن مه‌سنجه‌ر ڕۆبۆت دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره خێراكانی فانه‌كانیان به ڕاسته‌وخۆیی بدرێته‌وه.
_ چاتی نهێنی: ده‌توانی له به‌شی secret چاتی نهێنی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت ئه‌نجام بده‌یت، كه دوای بینینی نامه‌كه له لایه‌ن هاوڕێكه‌ته‌وه، دوای چه‌ند چركه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌سڕێته‌وه.
_ چات به پێی ویستی خۆت: ده‌توانی ڕه‌نگ و ئیمۆجی و نازناوی ئه‌و كه‌سه‌ی چاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت، به ویستی خۆت بگۆڕیت و زیاتر خۆشی له قسه‌كردنه‌كه‌ی ببینیت.
_ به‌شداریكردنی شته گرنگه‌كان: ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی خێرا شێوازی خواردن ئاماده‌كردن، ڤیدیۆ و فیلم و ژوانی تایبه‌ت بۆ هاوڕێكه‌ت بنێریت و لێی ئاگادار بكه‌یته‌وه.
_ ناردنی نامه‌ی 3D: له ڕێی به‌شی scribble chat ده‌توانی نامه له شێوه‌ی وێنه‌ی 3D بنێریت و چه‌ند ڕه‌نگ و فۆنتێكی سه‌رنجڕاكێشی تێدا به‌كار بهێنیت.
_ ناردنی نامه‌ی ده‌نگی: له ڕێگی مایكرۆفۆنه‌كه‌وه ده‌توانی نامه‌ی ده‌نگی به كوالێتییه‌كی گونجاو و ماوه‌یه‌كی درێژ بنێریت.