كیا سۆرینتۆ به‌ دیزاینێكی نوێوه‌ هاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌


كیا سۆرینتۆی نوێ به‌ دیزاینی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی سه‌رنجی شوفێر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت به‌و پێیه‌ی به‌ نوێترین ته‌كنیكی سه‌لامه‌تی تۆكمه‌تر كراوه‌.

مایكل كول سه‌رۆكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له‌ ئه‌وروپا ده‌ڵێت: ژماره‌ی فرۆشتنی سۆرینتۆ له‌ ساڵی 2016 له‌ ئه‌وروپا گه‌یشت، 15 هه‌زار زیاتربوو‌، هه‌روه‌ها تا ئێسته‌ش یه‌كێكه‌ له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ كۆمپانیای كیا شانازی پێوه‌ ده‌كات به‌وه‌ی بووه‌ته‌ مایه‌ی گرنگیدانی كڕیار. 

جگه‌ له‌وه‌ سۆرینتۆی نوێ دیزاینی ده‌ره‌وه ‌و ناوه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك كراوه‌ جیاواز ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ مۆدێله‌كانی پێش خۆی، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ته‌واوی هه‌وادارانی كیای ڕاكێشاوه‌، گۆڕانكاری ناوه‌وه‌ له‌  ستێرنی شوفێر به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها شاشه‌ی لیدی نوێ كه‌ كۆنترۆڵی كه‌شوهه‌وا ده‌كات.

ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه‌ دیزاینه‌ره‌كانی كیا له‌ سۆرینتۆی نوێ كردوویانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یدا ئه‌مانه‌ن، هه‌ردوو ده‌عامی پێشه‌وه ‌و دواوه ‌و لایته‌ لیده‌كانی پێشه‌وه ‌و دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ له‌ كانزا دروست كراون كه‌ مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانن، هه‌روه‌ها ویلی تایه‌كانی له‌ ماده‌ی ئه‌له‌منیۆم دروست كراون جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ر مۆدێله‌كانی تری سۆرینتۆ.

هه‌رچی كوشنه‌كانیه‌تی له‌ لۆكه‌ دروست كراون، هه‌روه‌ها به‌ دوو ئاراسته‌ ده‌جووڵێنرێ‌ بۆ پێشه‌وه‌ و دواوه‌، گۆڕینه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێرایی هه‌شت جۆر خێرایی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و خێرایییانه‌ دوو جۆری جیاوازی مه‌كینه‌ی سۆرینتۆ هه‌ن ئه‌وانیش: سپۆرت، سمارت.

سه‌رچاوه‌/ moritzkia


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:02:45:28/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌