له ژیانی ئێسته‌ماندا به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌كنه‌لۆجیاوه هه‌موو ماڵێك خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنه و به كۆنترۆڵ ئیش به ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام زۆربه‌مان ئاگاداری زیانه‌كانی ئه‌و تیشكه نین كه له كۆنترۆڵه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپی تیشكی كۆنترۆڵ كردووه كه ڕۆژانه به‌كار ده‌هێندرێت، به‌گشتی به‌كارهێنانی كۆنترۆڵ تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی له‌ناو ماڵدا بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئه‌م تیشكه زیانبه‌خشه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و ته‌ندروستی تێك ده‌دات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كه له زانكۆی كووینس لاندیی وڵاتی ئوستڕالیادا ئه‌نجام درا، به به‌شداریی 168 پیاو و ژن، تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ زانینی زیانه‌كانی تیشكی كۆنترۆڵ ئه‌نجام درا كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی خایاند.
به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه د. هه‌یڵی له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان گوتی: تیشكی كۆنترۆڵ بۆ كه‌سانی ئاسایی واته ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستییان باشه و نه‌خۆش نین، كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌ندروستییان باش نییه و نه‌خۆشن.
دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌م تیشكه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر خوێن و شه‌كری ناو جه‌سته، به‌تایبه‌تی خوێن پیس ده‌كات و تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵت ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی شه‌كر له جه‌سته‌دا تێك ده‌دات و به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌م تیشكه ده‌بێته هۆی كه‌می شه‌كر له جه‌سته‌دا كه ئه‌مه زیانێكی زۆر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.