ئێسته ئۆتۆمبێل بووه به پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كیی دنیا، هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆمپانیای جیاجیا كاری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی نوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێك له‌م كۆمپانیایانه ئۆتۆمبێل دروست ده‌كه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌بێت و نرخی له ڕاده‌به‌ده‌ر گران بێ.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فرۆشیاری دنیا وه‌ك ساڵه‌كانی پێشوو، ئه‌مساڵیش بۆ2017 گرانترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا دیاری كران، ئه‌م دیاریكردنه‌ش له ڕووی تۆكمه‌یی و خێرایی و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه دیاری كرون.
لێره‌دا نرخ و وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانهتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو كه گرانترینن له دنیادا.
ترێڤیتا "4.8" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
لامبۆرگینی ڤینۆن "4.5" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆستن مارتن "RB1" 3.9" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
لایكن هایپهرسپۆرت "3.4" میلۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فێراری پینینفارینا سێرجیۆ "3.0" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پاگانی هایارا "2.8" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بووگاتی چیریۆن "2.7" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.