له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ پلانى ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجاره‌كى كێشه‌ى نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، ئه‌وا رووبه‌ڕووى سێ به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نزیكه له ئاشكراكردنى پلانى ئاشتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوودا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ شاندی باڵاى كۆشكی سپی له ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى عه‌ره‌بستانى سعوودیه و ئیسرائیل و ناوچه‌كه‌یان كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ریه‌ك له گارید كوشنر، وجیسون جریبنڵات و دینا پاوڵ سه‌ردانى سعوودیه و ئیسرائیلیان كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانه‌كه، هاوكات له مانگی داهاتوودا بڕیاره مایك بینس جێگری سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى قودس و رامه‌ڵا و قاهیره بكات.
ماڵپه‌ڕه‌ى (میدل ئێست ئای)ی به‌ریتانى له دیپلۆماتكارێكى رۆژئاوایی و به‌رپرسانى فه‌ڵه‌ستینى گواستوویه‌تیه‌وه كه تیمێكى ئه‌مه‌ریكی به مه‌به‌ستى رێككه‌وتنى كۆتا له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ ئاشتى یه‌كجاره‌كه‌ى له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل سه‌ردانى قودس و رامه‌ڵا ده‌كات.
ئه‌و دیپلۆماتكاره كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى بڵاو بكرێته‌وه ده‌ڵێ، رێككه‌وتنه‌كه‌ى تره‌مپ به نیازه له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامى بدات، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین له‌خۆ ده‌گرێت كه سنووره‌كه‌ى له كه‌رتى غه‌زه ناوچه‌ى (ا) و (ب) ده‌گرێته‌وه و له كه‌رتى رۆژئاواش ناوچه‌ى (ج) ده‌گرێته‌وه.
وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خش بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین 10 ملیار دۆلار دابین ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ژێرخانى فه‌ڵه‌ستین و دروستكردنى فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ری ده‌ریایی له غه‌زه، نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ، ناوچه‌ى پیشه‌سازی و شاری نوێ.
خاڵێكى تری پلانه‌كه‌ى تره‌مپ دواخستنى چاره‌نووسی شاری قودس ده‌بێت و ئاواره‌كان ده‌بێت تا دانوستاندنه‌كانى داهاتوو، كۆى دانوستاندنه‌كانیش كه وا ده‌كات ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین بێته راگه‌یاندن له وڵاتانى عه‌ره‌بی و سعوودیه سه‌ركردایه‌تى دانوستاندنه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات عامی ئایالون ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى ئیسرائیل و كه‌سایه‌تیى سیاسی كه پێشتر سه‌رۆكى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری ئیسرائیلیش بووه، له وتارێكیدا ده‌ڵێ پلانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى سێ به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه.
ئایالون ده‌ڵێ وه‌ك به‌رپرسانى ته‌ناهی و دیپلۆماسی و ئابووری ئیسرائیل، دڵخۆش ده‌بین به سه‌ركه‌وتنى ئیداره‌ى تره‌مپ له‌و هه‌وڵه‌ى ده‌ستى داوه‌تێ، چونكه سه‌رنه‌كه‌وتنى پلانه‌كه یان رێك نه‌كه‌وتنى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، كاریگه‌ری نه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشى ته‌ناهی ئیسرائیل و پێگه‌ى له ناوچه‌كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى، ئه‌وا رووبه‌ڕووى مه‌ترسی زۆر ده‌بێته‌وه.
ئایالون باسی ئه‌و سێ به‌ربه‌سته ده‌كات كه دێته به‌رده‌م پلانى تره‌مپ و ده‌ڵێ، یه‌كێك له‌وانه راگه‌یاندنى ئیداره‌ى تره‌مپ بوو له‌سه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت، كاتێك له مانگی شوباتى رابردوو تره‌مپ رای گه‌یاند كه ئیداره‌كه‌ى وا ته‌ماشاى كێشه‌ى نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل ده‌كات كه ببن به دوو ده‌وڵه‌ت یان یه‌ك ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئه‌م لێدوانه ده‌رئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێت پێش راگه‌یاندنى پلانه‌كه‌ى چاكی بكاته‌وه.
ئه‌و سیاسییه ئیسرائیلییه پێی وایه ئیسرائیلییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به راگه‌یاندنى یه‌ك ده‌وڵه‌ت بێت، چونكه پێكه‌وه ژیانى دوو نه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ى یه‌ك ده‌وڵه‌تدا جگه له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕی ناوخۆ، هیچی تری لێ سه‌وز نابێت و به‌مه‌ش كۆتا به ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى دێت و توندوتیژی له نێوان ئیسلام و جوو سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، به‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌تر رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ى تره‌مپ ده‌بێته‌وه.
ئایالون ده‌ڵێ زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كانیش له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دان به راگه‌یاندنى دوو ده‌وڵه‌ت، یه‌كێكیش له هۆكاره‌كانى شكستهێنانى گفتوگۆكانى رابردووی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، گفتوگۆى دوولایه‌نه بووه كه لایه‌نى تر و وڵاتانى تر رۆڵیان نه‌بووه.
لێره‌دا ئه‌و سیاسییه ئیسرائیلییه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر تره‌مپ مه‌به‌ستى بێت رێككه‌وتنى یه‌كجاره‌كى ئاشتى له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین بێته دی، ده‌بێت هه‌وڵه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو بێت، گوشار بخاته سه‌ر ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆ جێبه‌جێكرنى پلانى چاره‌سه‌ر كه بوونى دوو ده‌وڵه‌ته.
چونكه یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كان به‌رده‌وامبوونى دروستكردنى كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كانه كه نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هێشتا به‌رده‌وامه له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌ربه‌ستى گه‌وره له به‌رده‌م پلانى تره‌مپ، بۆیه ده‌بێت ئیسرائیل بگه‌ڕێته‌وه بۆ هێڵى سوور كه ساڵى 1949 له نێوان گه‌ڕه‌كه جوونشینه‌كانى قودس له رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه كه نزیكه‌ى 80%ی دانیشتووانه‌كه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه نین و به زۆر له‌وێ نیشته‌جێ كراون.
ئایالون ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى جێى داخه حكوومه‌تى ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ئه‌و جیاكارییه بسڕێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر ئیداره‌ى تره‌مپه به‌ره‌نگاری ببێته‌وه، چونكه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌ماى سنووری رێككه‌وتنى حوزه‌یرانى 1967 سنووری خۆى ده‌ستنیشان بكات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبووه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كه.
ئه‌و نووسه‌ره ئیسرائیلییه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه پلانه‌كه‌ى تره‌مپ ده‌بێت رێ به ئیسرائیل بدات هێزه‌كانى له خاكی فه‌ڵه‌ستین بهێڵێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ن به رێككه‌وتنى كۆتا، هاوكات پێویستى به هاوكاری وڵاتانى هه‌رێمایه‌تى هه‌یه، چونكه دۆخى ئێسته‌ى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین تا سه‌ر وه‌ك خۆى نامێنێته‌وه و ده‌بێت زوو چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ده‌بێت تره‌مپ به چاوی دامه‌زراندنى دوو ده‌وڵه‌ت بۆ دوو گه‌لى جیاواز هه‌وڵى چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بدات و هه‌ردوولاش له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه ئه‌وه باشترین هه‌له بۆ راگه‌یاندنى دوو ده‌وڵه‌تى جیاواز و سه‌ربه‌خۆ له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ره‌تایه‌كیش بێت بۆ راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى به‌هێز له ناوچه‌كه‌دا دژ به ئێران و گه‌ره‌نتى پاراستنى داهاتووى ئیسرائیل.