گه‌نجێكى شاری هه‌ولێر، سمێڵ بۆ كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا داده‌ده‌نێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌ست خۆشى لێ ده‌كرێت.
"كێن گرووس" كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گه‌نجێكى شارى هه‌ولێر ده‌كات به‌ناوى "ئه‌حمه‌د نه‌وزاد" كه خاوه‌نى پڕۆژه‌ى دامه‌زراندنى "ڕیش"ه بۆ كارى بازرگانى له‌هه‌رێمى كوردستان.
له یادى هه‌فته‌ی ده‌ستپێشكارى "ئینته‌رپینوشیپ"ی جیهانى، كونسوڵخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى له ئه‌حمه‌د كرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و گه‌نجه به‌رهه‌مه‌كانى نیمایش كرد و سمێڵێكى ده‌ستكردى بۆ كونسوڵ ئه‌مه‌ریكا دانا.
ساڵانه له سه‌رتاسه‌رى جیهان یادى هه‌فته‌ى ده‌ستپێشكارى جیهانى ده‌كرێته‌وه له ڕێككه‌وتى 14 بۆ 20 تشرینى دووه‌م كه هه‌نگاوێكه بۆ خۆشگوزه‌رانى و داهێنانى مرۆڤ بۆ كار دروستكه‌ر .