ڕێكخراوێكى پارێزه‌ران بۆ ڕاوێژى یاسایى و پرسى جینۆساید كه ڕێكخراوێكى ناحكوومیه و پێكهاتووه له ژماره‌یه‌كى زۆر پارێزه‌رى خۆبه‌خش، له هه‌وڵى دۆكیۆمێنتكردنى ڕووداوه‌كانى خورماتوو و كه‌ركووك و ده‌شتى نه‌ینه‌وادان و به‌گوته‌ی خۆیان "ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنى فۆڕم و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان"
ئه‌یاد كاكه‌یى پارێزه‌رێكى خۆبه‌خش كه سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌و كاره ده‌كات له دیمانه‌یه‌كدا به"وشه"ی ورده‌كاری پرۆژه‌كه ده‌خاته ڕوو رای ده‌گه‌یه‌نێت "دۆكیۆمێنته‌كان زۆرن و به‌شێوه‌ی یاسایی تۆماریان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ى پاسدارى ئێرانى و جه‌ندرمه‌ى توركى به‌جێماوه له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا".
ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن له‌و پرۆژه‌ی ئاواره‌كاندا و له‌گه‌ڵ كێ هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه؟
ئێمه بڕیارمان داوه به‌بێ به‌رامبه‌ر هه‌رچی رووی داوه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به دواوه، به به‌ڵگه و به‌شێوه‌ی یاسایی دۆكیۆمێنتی بكه‌ین، وه‌ك خۆبه‌خش و ئه‌ركی نیشتمانیی. به سوپاسه‌وه ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى ئه‌مه‌ریكى بۆ خزمه‌تگوزاریى مرۆیى، هاتنه ناو پرۆژه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵمان كار ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا كار بۆ دۆكیۆمێنتكردنى ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سێ فۆڕممان ئاماده كردووه كه پێكهاتووه له فۆرمى (كوشتن، ڕاگواستن و چیرۆكه‌كان) ڕۆژى 23/10/2017 ده‌ستبه‌كار بووین له ڕێگه‌ى پارێزه‌رانى خۆبه‌خش هه‌ر له خانه‌قین تا ده‌شتى نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌وه‌ى عه‌بادى و حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌رپرسیارێتى یاسایی هه‌ڵبگرن.
فۆڕمه‌كان چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كان چۆن دیارى ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى؟
ئێمه له‌و فۆڕمانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین فۆرمى زه‌ره‌ر و زیانه‌كان، فۆڕمى موڵك و ماڵ و هه‌واڵده‌رییه‌كان هه‌مووى بكه‌ین به یه‌ك دۆسیه و له داهاتوو وه‌ك كارتى فشار دژى عێراق به‌كارى بێنین و قه‌ربووى زیانلێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه، چونكه ته‌نیا ڕووداوه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتییان نه‌بوو، به‌ڵكو حزب و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنیشى گرته‌وه.
به‌ڵگه‌ى پێویست هه‌یه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و ڕووداوانه؟
به‌ڵێ باشترین به‌ڵگه‌ى یاسایى ماده‌ى نۆی ده‌ستوورى عێراقه كه ده‌ڵێت نابێت هێز به‌كار بهێندرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادى ئه‌وه‌ى پێشێل كرد و هێزى به‌كار هێنا، جگه له‌وه‌یش، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ى تر هه‌یه ئاشكراى ده‌كه‌ن ئه‌و هێزه چه‌كدارانه چه‌ند كارى نامرۆییان كردووه له سنووره‌كه.
وه‌زاره‌تی كۆچی عێراق تا چه‌ند هاوكارتانه له‌و رووه‌وه؟
وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق هیچ ئه‌ركێكى خۆى جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى عه‌بادییه به‌سه‌ریانه‌وه، دیاریشه عێراق خۆى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كییه له‌و ڕووداوانه‌ى هه‌یه. بۆ نموونه، له خورماتوو ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر كچ و كوڕانى كورد و چیتر ژیانیان پارێزراو نابێت، وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق نایه‌وێت ئه‌و خه‌ڵكه به كۆچبه‌ر ناونووس بكات، به‌داخه‌وه هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى كوردیش پشتگیرى عه‌بادى ده‌كه‌ن له دۆسیه‌كه‌دا.
كه‌ى سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن؟
ئێمه خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانین ئێسته به‌چڕى، دواى دوو مانگ ده‌گه‌ین به ئه‌نجامێكى باش و سكاڵا له دادگاى مافى مرۆڤى ئه‌وروپا تۆمار ده‌كه‌ین و ئه‌و شوێنانه‌ى پێویست بێت بۆى ده‌چین به تایبه‌ت به‌ریتانیا، چونكه عه‌بادى خۆى هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیه و گوشارى زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر كچانى ئێزیدى هات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دۆسییه‌كه ببێت به فایلێكی نێوده‌وڵه‌تى.
UN ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تیه له عێراقیش لقى هه‌یه بۆچى له ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه هه‌وڵ ناده‌ن؟
به‌شى UN له عێراق پێكهاتووه له كۆنه به‌عسى و شۆڤینییه‌كانى پێشووى عێراق، UN پڕیه‌تى له نادروستى به گه‌نده‌ڵترین ده‌زگه‌ى عێراق سه‌یرى ده‌كه‌ین، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى فشار بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌یش تا بزانێت له خورماتوو و كه‌ركووك چى ڕووی داوه. ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ئاماده‌ی ده‌كه‌ین ده‌یده‌ین به‌هه‌ر ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى كه سه‌ردانى ئاواره‌كان و هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌وه‌ى له خورماتوو و كه‌ركووك كراوه به به‌رنامه بووه و پیلانی بۆ دانراوه پێشتر و ئه‌و هێزه هاتووه ته‌نیا بۆ سه‌ركوتكردنى كورد هاوشێوه‌ى ئه‌نفال.
به‌ڵگه‌ى فه‌رمی هه‌یه ناسنامه‌ى پاسدارى ئێرانى و جه‌ندرمه‌ى توركى له شوێنه‌كان جێماوه، بۆیه رووداوه‌كان زۆرن و دواى دوو مانگى تر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چى ڕووی داوه.