كۆمپانیاكه‌ی كۆریای باشوور، دوای شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی، تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات ده‌رباره‌ی دوایین به‌رهه‌مه‌كانی كه كاتژمێره زیرهكهكهیهتی و ئه‌وه‌ش توانیویه‌تی جیاوازییه‌ك له بازاڕی كاتژمێره هۆشمه‌نده‌كان دروست بكات به‌وه‌ی پێشتر هه‌ندێك له كاتژمێره‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی هێنایه خواره‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان شێوازی رێكپۆشی له كاتژمێره‌كه‌ی سامسونگ جوانترین دیمه‌ن ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ناوبانگێكی زۆر بۆ كۆمپانیاكه.
سامسۆنگ فرۆشتنی کاتژمێرەكهی لە کۆریای باشوور دەست پێ کردووە و لە 18ی ئەم مانگەشدا یەکەم دەرکەوتەی فرۆشتنی دەبێت له بریتانیا و هەردوو جۆری کاتژمێرەکە دەگرێتەوە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا بەردەست بوونی کاتژمێرەکە چەند وڵاتێکی تر دەگرێتەوە، لەوانە: ولایەتە یەکگرتووەکان، فڕەنسا، ئوستوراڵیا، دووبەی، ئەڵمانیا و سەنگافورە.
دەربارەی تایبەتمەندی کاتژمێرەکان، ئەم کاتژمێرە شێوەیەکی گەورەتری هەیە لە چاو کاتژمێری Gear S2 و جۆری ڕوونماکەی لە جۆری Super AMOLED ە، بە ڕوونی 360 بە 360 پێکسڵ، هاوكات پڕۆسێسەرێکی دوو ناوەکی بە خێرایی 1 گێگاهێرتز و پاتریەکەی بە توانستی 380 میلی ئەمپێرە.
سه‌رچاوه: express