دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سناپ چات بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه دی و خه‌ڵكێكی زۆر و هونه‌رمه‌ندانی دنیا به‌كاریان هێنا، هه‌ستا به دانانی چه‌ندان فلته‌ر و ئه‌پده‌یتی نوێ بۆ خۆشی به‌خشین به به‌كارهێنه‌رانی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
time" دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به ئه‌پده‌یته نوێیه‌كه‌ی سناپ چات كردووه و شێوازه‌كه‌ی و ڕووكاره نوێیه‌كه‌ی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای سناپ چات دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنانی و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، هه‌ستا به دانانی شێوه‌كارێكی نوێ بۆ به‌رنامه‌كه‌ی.
هه‌ر وه‌ك "ئیڤان شبیگڵ" به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای سناپ چات ده‌ڵێت: له‌م نوێكارییه‌دا هه‌ستاین به دروستكردنی چه‌ند به‌شێكی جیاجیا تایبه‌ت به هاوڕێ و بزنس و چه‌ندان به‌شی تر كه ده‌توانیت له‌ناو به‌رنامه‌كاتدا به‌شه‌كان جیا بكه‌یه‌وه و تێكه‌ڵ نه‌به‌ن.
سناپ چات ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه شێوازی وێنه‌گرتن و ڤیدیۆكردن به شێوازی كۆنه، به‌ڵام گۆڕانكاری به‌گشتی له جیاكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كاندا ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیشانه‌یه‌كی زیاد كردووه له ته‌نیشت چه‌پی كامێره‌كه‌تدایه كه تایبه‌ته به ستۆرییه‌كان كه ناردووته بۆ هاوڕێكانت، به‌گشتی ئیڤان شبیگڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌داوه به‌س باسی ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ی كرد كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.