به‌هۆی به‌رهه‌مه ناوازه‌كان و مۆبایله باشه‌كانی هواوی، بوو به كۆمپانیایه‌كی ناسراوی جیهانی كه ئێسته نوێترین به‌رهه‌می خۆی خستووه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می جۆری مۆبایلی "Mate 10" ی له دنیادا بڵاو كرده‌ووه، ئێسته ئه‌م به‌رهه‌مه خراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و له ته‌واوی دنیادا به‌رده‌سته بۆ هه‌موو هه‌وادارانی مۆبایلی هواوی.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به هه‌ردوو جۆریه‌وه كه به ناوی " Mate 10" و " Mate 10 Pro" ناسراون دروست كراوه و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و زۆریش چاوه‌ڕوانیان كردووه تا ئه‌و به‌رهه‌م خراوه‌ته فرۆشتن، كاری دیزاینی له‌لایه‌ن كۆمپانیای "پوورش"ه‌وه بۆ كراوه، به قه‌باره‌ی شاشه‌ی 9.5 ئینج.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كۆمپانیای هواوی به پرۆسێسه‌رێكی گه‌وره به‌ستراوه، له‌گه‌ڵ پاترییه‌كی به‌هێز به توانای چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێری هه‌یه، له كامێرا و شاشه‌ی ئه‌م مۆبایله‌دا ته‌كنه‌لۆجیای نوێ و ناوازه به‌كار هاتووه كه به كامێرای 4K ئیش ده‌كات، له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ئاسایی HDكامێرا.
له نوێترین تایبه‌تمه‌ندیدا كه له‌م مۆبایله‌دا به‌كار هاتووه به‌راورد به جۆره‌كانی تری دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مۆبایله تایبه‌تمه‌ندی"super charge " بارگاویكردنی خێرا هه‌یه و زوومی كامێرای 6.1F، به توانای كامێرای پێشه‌وه‌ی 12مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوه‌ی 20 مێگاپێكسڵ.