بەشی دووەم
دوای شكستی سه‌ربازی له عێراق هه‌زاران سیخوڕ و هه‌واڵگری داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانى تر ماونه‌ته‌وه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت له داهاتوودا چه‌ك دژى سوپاى عێراق هه‌ڵبگرن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند نامه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌بێت كه بۆ سه‌ركرده‌كانی داعش له لیبیا ناردوویه‌تی و داوایان لێ ده‌كات پێشوازی له چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی عێراق و سووریا بكه‌ن و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر میسر و توونس.
جه‌نگی زانیاری
له ماوه‌ى سێ ساڵى مانه‌وه‌ى له عێراق، سه‌تان كه‌س له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش به تایبه‌ت له مووسڵ، له رێى مۆبایله‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر جموجۆڵ و توانای داعش به حكوومه‌تى عێراق ده‌دا، له به‌رانبه‌ریشدا داعش له رێى شوفێری تاكسییه‌كان هه‌وڵی ده‌دا زانیاری له‌باره‌ى سوپاى عێراق و جموجۆڵه‌كانى كۆ بكاته‌وه.
دواى هاتنى بۆ مووسڵ و داگیركردنى چه‌ندان ناوچه‌كه‌ی تر، داعش به سوود وه‌رگرتن له پیاوانى هه‌واڵگری و ده‌زگه‌ى سیخوڕ‌ى سه‌رده‌مى به‌عش، ده‌زگه‌ی سیخوڕی و هه‌واڵگری دامه‌زراند كه ئه‌ركی ئه‌و ده‌زگه‌یه كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری بوو له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانى سوپاى عێراق و هاووڵاتییانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خه‌لافه‌ته‌كه‌ى.
زۆرێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش مانه‌وه له رێى مۆبایله‌كانیانه‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانى داعش به سوپاى عێراق ده‌گه‌یاند. به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌رانبه‌ر به كوژرانى كه‌سوكاری زانیاری به سوپاى عێراق داوه به‌شێكى تریش بۆ ده‌ستخستنى سه‌رمایه و بازرگانى زانیاری‌یان به سوپاى عێراق ده‌دا.
به‌رپرسانى هه‌واڵگری سوپاى عێراق ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى زانیاری‌یان به سوپا داوه گیانى خۆیان خستووه‌ته مه‌ترسی، چونكه سیسته‌می هه‌واڵگری و سیخوڕی داعش زۆر به‌هێز بوو، هه‌ر كه‌سێك مۆبایلی به‌ده‌سته‌وه بگیرایه و زانیاری بۆ سوپا بناردایه، ئه‌وا یه‌كسه‌ر رووبه‌ڕووى مه‌رگ ده‌بووه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى ده‌گیران و مۆبایله‌كانیان هیچ نامه‌یه‌كى تێدا نه‌بووه داعش زیاتر گومانى لێ ده‌كردن.
به‌رپرسانی هه‌واڵگری سوپاى عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن ئه‌مه هۆكارێك بوو له‌وه‌ى زوو زوو داعش گه‌ڕانی به‌ناو ماڵان‌دا ده‌كرد بۆ گه‌ڕان به‌دواى مۆبایل و پشكنینى مۆبایله‌كان، ئه‌وه‌ش ناشارنه‌وه ناردنى زانیاری له‌لایه‌ن سیخوڕانى سوپاى عێراق و هاووڵاتییانى سڤیل رۆڵێكى گه‌وره‌ی بینیوه له‌و كرده‌وه‌گه‌لانه‌ى دژى داعش ئه‌نجام دراون.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا داعش زانیاری له‌سه‌ر سوپای عێراق و ئه‌و ناوچانه كۆ ده‌كرده‌وه كه نیازى هه‌بووه هێرشیان بكاته سه‌ر، له‌مه‌شدا ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ى له‌ده‌ستى داعش بوو بۆ سیخوڕی و هه‌واڵگری به‌هێزتر بوو له‌وه‌ى عێراق دژى داعش به‌كاری هێناوه و كه‌سه‌كانیش زیره‌ك تر و لێهاتووتر بوونه به‌وه‌ى پێشتر له ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری رژێمى به‌عس كاریان كردووه، هاوكات سوودیشی له بیانییه‌كان وه‌رگرتووه.
له رێى ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانیانه‌وه داعش به ئاسانى ده‌یتوانى خۆى بخزێنێته دامه‌زراوه جیاوازه‌كانى عێراق و زانیاری‌یان له‌سه‌ر كۆ بكاته‌وه، ئه‌مه‌شى كاتێك ئه‌نجام ده‌دا كه پیلانى داده‌نا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر سوودی له شوفێرانى تاكسی وه‌رده‌گرت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كرد زۆر له شوفێره‌كان بگیرێن.
سیخوڕیكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیخوڕی له ناوخۆی داعش
داعش جگه له‌وه‌ى كه به‌رانبه‌ر به سوپاى عێراقی سیخوڕی ده‌كرد، ئه‌وا له ناوخۆی ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆشی‌دا سیخوڕی به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كان و چه‌كدارانى خۆی و خه‌ڵك ده‌كرد.
سیخوڕه‌كانی داعش به پێچه‌وانه‌ى چه‌كداره‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بۆ هه‌ر كوێ بچن له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش. یه‌كێك له سیخوڕه‌كان ده‌ڵێ ده‌چووینه ناو منداڵان و گوێمان لێ ده‌گرتن، ده‌چووینه بازاڕ، سه‌رتاشخانه، مزگه‌وت و.. هه‌موو ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش سیخوڕی لێ بوو.
هێزى پاراستنی ناوه‌خۆی داعش به‌رپرسی یه‌كه‌م بوو له گرتنی خه‌ڵك و سیخوڕیكردن به‌سه‌ریدا، ئه‌و هێزه له زیره‌كترین و پابه‌ندترین كه‌س پێكهێنرابوو، ده‌ستنیشانكردنى كه‌سێك كه كار له‌و ده‌زگه‌یه بكات قورس بوو، ده‌بوو كه‌سانێك بن پێش داعش بۆ هیچ گرووپێكی تر شه‌ڕیان نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و ترسه بوو كه داعش هه‌یبوو له‌وه‌ى خه‌ڵكانێك خۆیان بخزێننه ناو ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كه‌ی.
داعش ته‌نانه‌ت داوای له پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كانیش كردووه كه سیخوڕی به‌سه‌ر به‌رپرسه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌یان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری چه‌كداره بیانییه‌كان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه سیخوڕی بكه‌ن. سیخوڕیكردن به‌سه‌ر چه‌كدارانه‌وه زۆرجار وای كردووه شه‌ڕى ناوخۆ له‌ناو داعش روو بدات.
یه‌كێ له نموونه دیاره‌كان گرتنی كچێكى كازاخستانى ته‌مه‌ن 16 ساڵان بوو كه باوكی یه‌كێك بوو له چه‌كدارانى داعش، دواى پێزانینى خۆى و گرووپێك چه‌كداری داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گرتووخانه‌كه و شه‌ڕ سه‌رى هه‌ڵداوه و پاشان كچه‌كه‌ى ئازاد كردووه، دواى ماوه‌یه‌ك باوكی كچه‌كه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گرتووخانه‌كه بێ سه‌روشوێن بوون.
سیخوڕ و هه‌واڵگره‌كانى داعش له مووسڵ ماونه‌ته‌وه
چه‌كدارانى داعش له عێراق نه‌ماون، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕى هه‌واڵگری و سیخوڕی و زانیاری به‌رده‌وامى هه‌یه و گرنگتر له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه شاره‌زان و پێشتر كاریان كردووه و به‌شێكى زۆریان له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان خۆیان خزاندووه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كان و ریشی خۆیان تاشیوه، خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه‌ش به‌شێك له‌وانه ده‌ناسن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، زیاتر له هه‌زار و 500 سیخوڕ و هه‌واڵگری پێشتری داعش ئێسته له مووسڵ بڵاو بوونه‌ته‌وه و تواناى هه‌ڵگرتن و به‌كارهێنانى چه‌كیشیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دیار نییه ئه‌وه‌یه ئایا داعش ده‌توانێت ریزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی شیعه یان حه‌شدی نیشتمانى سوننه‌كان ببڕێت و هه‌مان سیناریۆى 2014 دووباره بكاته‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكى ناوچه سوننه‌نشینه‌كان متمانه‌یان به حه‌شدی شه‌عبی شیعه نیه، بۆیه چاودێران پێیان وایه جێگرتنه‌وه‌ى حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن حه‌شدی نیشتمانى گونجاوتره بۆ باری ته‌ناهی ئه‌و ناوچانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى لاى خه‌ڵكه‌كه متمانه‌ى زیاتریان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا بووه‌ته به‌ربه‌ست ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌و سیخوڕ و هه‌واڵگره داعشه‌كان خۆیان خزاندووه‌ته ناو یه‌كه‌كانى حه‌شدی عه‌شایه‌ری سوننه.
فه‌یسه‌ڵ جه‌بار سه‌ركرده‌ى یه‌كێك له گروپه‌كانى حه‌شدی عه‌شایه‌ری له رۆژئاواى مووسڵ ده‌ڵێ، ئه‌مه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه و له ماوه‌ى رابردوودا داعشێك ده‌گیرا كه له‌گه‌ڵ حه‌شدی عه‌شایه‌ری راهێنانى ده‌كرد.
گوتى "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌وه‌ى بیه‌وێت بێته ریزى حه‌شدی عه‌شایه‌ری، نابێت له‌و ناوچانه ژیابێت كه پێشتر له ژێر كۆنتڕۆڵى داعش بووه و ناوه‌كه‌شی لاى ده‌زگه‌ی ئاسایشی كوردستان و عێراق هه‌بێت كه كه‌سێكى پاكه و ئه‌ستۆپاكى بۆ بكه‌ن".
زیاتر گوتى "به‌ڵام هه‌موو گرووپه‌كان به‌و رێوشوێنه كاره‌كانیان ناكه‌ن، جگه له‌مه‌ش ئه‌سته‌مه بتوانی ئه‌و كه‌سانه بدۆزیته‌وه كه پێشتر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه یان نا، یان كه‌سێكى شیاوه بۆ ئه‌و كاره یان نا".
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیخوڕ و شانه نوستووه‌كانى داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانى تر پێویست به‌وه ده‌كات كه سوپاى عێراق و خه‌ڵكى ناوچه‌كه متمانه‌یان له نێواندا دروست ببێته‌وه و هاوكاری هه‌واڵگریش له نێوان گرووپه چه‌كدارییه جیاوازییه‌كان زیاتر ببێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى 2014 و كه‌وتن و داگیركردنى مووسڵ، چونكه هه‌بوونى ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌كداره له یه‌ك شاردا و نه‌بوونى هاوكاری هه‌واڵگری و زانیاری گۆڕینه‌وه كارێكى ئه‌سته‌م ده‌بێت بتوانن ئه‌و كه‌سانه بگرن كه سیخوڕ و هه‌واڵگری داعش بوونه.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌ركی عێراق نییه و ته‌نیاش به عێراق ئه‌وه ناكرێت، چونكه سیخوڕ و هه‌واڵگره‌كانى داعش له عێراق پێوه‌ندییان به سیخوڕ و هه‌واڵگره‌كانى داعش له ئه‌وروپا و ناوچه‌كانى تر‌ى دینا هه‌یه و ده‌توانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.