وڵاتی ئوسترالیا توانی گه‌وره‌ترین پاتری له جۆری "ئیۆن لیتیۆم" به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بخاته كار و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان داوه، ئه‌مه ده‌بێته شۆڕشێكی نوێ له بواری هه‌ڵگرتنی كاره‌با له دنیادا.
"ئیلۆن ماسك" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمپانیای تیسلا، پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو پاترییه‌كی 100 مێگاواتی به ماوه‌ی 100 ڕۆژ دروست بكات و به خۆڕایی بیبه‌خشێته باشووری ئوسترالیا كه ناوچه‌كه كێشه‌ی كاره‌بای تێدایه و به‌و پڕۆژه‌یه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌بێ، ئه‌وه‌تا توانی به‌ڵێنه‌كه‌ی بهێنێته دی و ئه‌مڕۆ هه‌ینی بیخاته كار.
جای ویتیرل سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كه له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌شداریی كردبوو، گرنگیی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی باس كرد و به خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی هه‌ژماری كرد و گوتی: سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه، شایه‌نی ئه‌وه‌ن شانازی به خۆیانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌م پاترییه له توانایدایه كاره‌بای 30 هه‌زار ماڵ بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات دابین بكات، ئه‌مه‌ش كاتێكی گونجاوه بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له نێوان دوو هێڵی كاره‌بادا كه به خۆڵكی ده‌گوازێته‌وه، ڕێك بخات و نه‌یه‌ڵێ كاره‌با بۆ چركه‌یه‌كیش له‌سه‌ر هاووڵاتییان بكوژێته‌وه.