دوای به‌ره‌وپێشچوونی دنیای ته‌كنه‌لۆجیا و دنیای ئۆتۆمبێل، زۆربه‌ی كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ستان به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی داهاتوو كه به كاره‌با كار ده‌كات و كۆمپانیای ڤۆلڤۆش یه‌كێكه له‌وان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
topcarsmagazine" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمپانیای ڤۆلڤۆ ده‌كات كه به‌ته‌مایه بۆ ساڵانی داهاتوو ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی دروست بكات، هه‌روه‌ها ڤۆلڤۆ له‌م ماوه‌ی پێشوودا له كاتی نمایشكردنی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی ڕای گه‌یاند كه له پلانیدایه ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست بكات.
ئه‌م كۆمپانیایه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر بڕیاری دا له ساڵی 2019ه‌وه به‌رهه‌می ئۆتۆمبێله‌كانی بكات به كاره‌با و سه‌رچاوه‌ی وزه‌كه‌ی كاره‌با بێت، هه‌روه‌ها پلانی وایه ملیۆنێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت تا 2020 كه ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره و هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووانه‌یه بۆ ئه‌م كۆمپانیایه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ له ساڵی 1927دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست ده‌كات به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی.