نووسینی: ئه‌مازیغی یووسف بویه‌حیا
وه‌رگێڕانی: مه‌حموود ئیسماعیل
به بۆچوونی زۆر، بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد و كه‌وتنێكی وا كه‌وت كه شایسته‌ی پیاوی گه‌وره نه‌بوو، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س ده‌ریده‌بڕن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به دیدێكی ته‌نیا سیاسییانه نه‌كه‌م و نه زیاتر بارزانی ده‌یبینن.
هه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت بانگه‌شه‌ی رۆشنبیربوون و بیرمه‌ندی سه‌رنجراكێشان بكات، ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه بارزانی به خراپه باس بكات، ئه‌و شته‌ی زۆر كه‌س وای ده‌بینن كه بریتییه له بوێری و ئازایه‌تی و ره‌خنه‌گرتن و دیموكراتیه‌ت، له‌و كاته‌ی بوێری ته‌نیا ئه‌وه‌نده نییه له گه‌ڕان به‌دوای خاڵێكی بچووك، به‌ڵكو بریتییه له گوتنی راستییه مێژووییه‌كان كه به قه‌باره‌ی چیاكان خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كرێت.
به‌ڵێ بارزانی له چاوی پێنووسێكی تاراوگه‌یی له ئه‌وروپا له‌ژێر سپلیتی هه‌وای گه‌رم و له‌سه‌ر مێزێكی شووشه و كوپێكی باریكی قاوه كه حۆرییه قژزره‌ده‌كانی ئه‌وروپا له هه‌موو لایه‌كه‌وه پاسه‌وانی ده‌كه‌ن، پێنووسێكی گه‌رموگوڕ له‌سه‌ر نه‌هامه‌تی تفه‌نگێكی سارد له به‌سته‌ڵه‌كی به‌فری چیا سه‌خته‌كان ده‌نووسێت، بۆیه پیرۆزتان بێت ناوبانگ و رۆشنبیری و ئازادی و بوێری.
من ناكۆك نیم له بیروڕا له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره رۆشنبیرانه به‌وه‌ی بارزانی هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام بۆ هه‌ر یه‌كمان باكگراوه‌ندی خۆی هه‌یه له بینینی شوێنی هه‌ڵه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها مافی خۆمه پێڕه‌وی ئازادی خۆم بكه‌م له ده‌ربڕینی هه‌ڵه‌ی بارزانی، وه‌ك چۆن هه‌ندێك پێڕه‌ویان كرد به پاساوی دیموكراسی و ئازادی و بوێرییه‌وه.
به بۆچوونی من، بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و وا بیری نه‌كرده‌وه ببێت به دیكتاتۆر به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یه‌وه و هه‌موو ناپاك و رۆشنبیر و به‌كرێگیراو و سیاسه‌توانه هه‌لپه‌رسته‌كان له‌وانه‌ی به نۆره بێ ئابڕووییانه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ی كرد له لێپرسینه‌وه نه‌كردن له خیانه‌تكاران و ته‌نیا له به‌رامبه‌ریان لێبوورده‌یی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ی پێڕه‌و كرد له‌پێناو بتنیاتنانی وڵاتێكی پڕ لێبوورده‌یی.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه خۆی و پۆسته‌كه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یدا نه‌سه‌پاند، هه‌روه‌ها له گه‌له‌كه‌ی و دوژمنانی كورد نزیك مایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه یان سه‌ركرده، به‌ڵكو هاووڵاتییه‌كه وه‌ك هه‌ر كوردێكی تر كه به‌بێ بێزاربوون ره‌خنه و بۆچوونی به‌رامبه‌ر قبووڵ ده‌كات.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و رۆژێك له رۆژان له به‌رده‌م راگه‌یاندنی رۆژئاوا یان ناوخۆیی نه‌یگوت، من ئه‌وه و ئه‌وه‌م كرد، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌یگوت، ئێمه‌ی گه‌لی كورد ئه‌وه و ئه‌وه‌مان كردووه، بۆ زانین ده‌سته‌واژه‌ی، من ئه‌وه‌و ئه‌وه‌م كرد، راستتر بوو و مێژووش گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات، هه‌ر بۆ زانیاریش من هه‌موو گه‌لی كورد له‌وه‌دا ناگشتێنم.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه راستییه‌كه‌ی به گه‌لی كورد نه‌گوت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سی خۆی نه‌بووایه، كورد وه‌ك ناسنامه و گه‌ل له كوردستان بوونیان نه‌ده‌ما، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه ئه‌وه كوردستان ده‌فرۆشرا و ده‌خرایه سه‌ر پارچه‌كانی تری، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژێك له رۆژان نه‌هات بڵێت، به بارگرانی و ناپاكی و بێ ئه‌مه‌كیتان ماندووبووم، به‌ڵكو هه‌میشه بێ ده‌نگبوو و ده‌یگوت، ئه‌ی كورد دڵنیا بن ئه‌وان ناتوانن له ئیراده‌مان بده‌ن.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و وه‌ك هه‌ر سه‌رۆك و فه‌رمانده‌یه‌كی تر ژیانی خۆی له كۆشك و هوتێل و گه‌شته‌كان به‌سه‌ر نه‌برد، به‌ڵكو هه‌میشه له به‌ره‌كانی جه‌نگ بوو و پاڵی به به‌رده‌وه ده‌دا و له‌سه‌ر زه‌وی پاڵ ده‌كه‌وت و ئه‌و خواردنه‌ی ده‌خوارد كه ساده‌ترین پێشمه‌رگه ده‌یخوات، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژێك له رۆژان بۆینباغی له پێش گه‌له‌كه‌ی نه‌به‌ستووه له‌ناو كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه یان له سه‌رووی ئه‌وانه‌وه‌یه، به‌ڵكو هه‌میشه كوردێك بوو به جلی كلاسیكی كورده‌واری و جامانه و كڵاوه‌كه‌ی و جله پێشمه‌رگانه‌كه‌یه‌وه.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و پاره و سامانی كوردستانی بۆ بنیاتنانی نیشتمان به‌كار هێنا كه خاوه‌نی ژێرخانێكه ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نییانه، له‌و كاته‌ی ده‌یتوانی ئه‌و سامانه بخاته ناو حیسابی تایبه‌تی خۆی له بانكه‌كانی سویسرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ران و پاشا و فه‌رمانده‌كانی دنیا ده‌یكه‌ن، هه‌روه‌ها سامانی تایبه‌تی خۆی بۆ گه‌له‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك باوه‌ڕ و ده‌ستكراوه‌یی و قوربانیدان له‌پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه رۆژێك له رۆژان مێژوو گه‌واهی ئه‌وه‌ی نه‌دا كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ سازش له‌سه‌ر كوردستان و گه‌له‌كه‌ی دانیشتبێت، هه‌روه‌ها رۆژێك له رۆژان ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی گه‌ل و نیشتمان نه‌بووه له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه تا ئه‌مڕۆ و تا ئێسته‌یش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته‌یه.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه تاكه مرۆڤ بوو له دنیا و گۆی زه‌وی كه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كرد به پێشمه‌رگه، خۆی و كوڕ و نه‌وه و برا و كوڕی براكانی، كێ له سه‌ركرده‌كانی دنیا وه‌ك ئه‌و وایه؟، پێم بڵێن بێده‌نگ مه‌بن و پاشه‌كشه مه‌كه‌ن.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی به رووی كوردێكی نه‌یار و ناپاك به‌رز نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها له زۆریشیان خۆش بوو و به‌رگریی له زۆریان كرد سه‌ره‌ڕای نه‌یاریان بۆی.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه رازی نه‌بوو و بیریشی له‌وه نه‌كرده‌وه ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی ئه‌وروپایی یان ئه‌مه‌ریكایی هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌یكه‌ن، بۆ زانیاری ئه‌و رای گه‌یاند كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردستان جێ ناهێڵێت هه‌رچییه‌ك روو بدات و، بێجگه له كوردستانیش له هیچ شوێنێك نیشته‌جێ نابێت و نامرێت.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و ویستی وڵاتێك دامه‌زرێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی و پاراستنی كه‌رامه‌تیان و كردنیان به هاووڵاتی نه‌ك په‌ناخواز یان نیشته‌جێ له‌ژێر سایه‌ی رژێمه دوژمنه‌كاندا، له‌و كاته‌ی هه‌ندێك له رۆشنبیرانی كورد به كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن ته‌نانه‌ت بخرێنه ناو زبڵدانی مێژوویشه‌وه.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و فڕۆكه‌خانه و رێگه‌وبان و په‌یمانگه و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌كانی دروست كرد، له‌و كاته‌ی ده‌بوایه گرتووخانه‌ی دروست بكردایه وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركرده و فه‌رمانده و پاشا‌كان بۆ گه‌لانی خۆیانی ده‌كه‌ن، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دیكتاتۆر نییه و كه‌سێكی به‌خشنده‌یه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه گومانی باشی له به‌رامبه‌ر هه‌مووان له نه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌بوو، چونكه ئه‌وه له سروشت و به‌هاكانی ئه‌و بوو، بۆیه هه‌رچه‌ند قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باشییه‌ی بۆ دڵڕه‌قی بگۆڕێت، سه‌ركه‌وتوو نابین، چونكه بارزانی هه‌ر بارزانی ده‌مێنێته‌وه، كه‌سێكی سه‌رسه‌خت و باوه‌ڕدار و به‌خشنده و باش و شێرئاسا.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و له شوێنێكی سه‌خت له‌دایك بوو و به‌رپرسیارێتییه‌كی گرته ئه‌ستۆ كه به‌شێك له گه‌له‌كه‌ی ته‌نیا له بێ ئه‌مه‌كی كارامه‌ن، بۆ زانیاری ئه‌وه بارزانییه كه وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ته‌مه‌نا ده‌كه‌ن فه‌رمانڕه‌واییان بكات و رۆژئاواش كه هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت و ئه‌مه‌ریكاش ببێت به دۆستی.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه رێگه‌ی به زۆر كه‌س دا بۆ ئه‌وه‌ی به خراپه باسی بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له به‌رامبه‌ریاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌می رۆشنبیره به‌كرێگیراوه‌كانیشی نه‌شكاند.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ده‌نگی كوردی گه‌یانده ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كوردستان وه‌ك نیشتمانی كورد ناسرا، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یش به پاڵه‌وان كه تیرۆریان شكاند.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد، چونكه ئه‌و پیاوێك بوو وه‌ك چیایه‌كی سه‌ركه‌ش، ئه‌وه‌ش قبووڵ نه‌كراو بوو له لۆجیكی نیوپیاودا، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵه‌ی كرد له كردنی ژماره‌یه‌ك نیوپیاو به پیاو، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یشی كرد كه بارگرانی كه‌وتنی به‌شێك له نیوپیاوانی هه‌ڵگرت.
بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد له چاوی هه‌ندێك كه‌س، چونكه ئه‌وان نه‌یانتوانی بگه‌ن به راستی ته‌واو راسته‌قینه و ئه‌و پێگه‌ی شایه‌نیه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌مزانینی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بیرمه‌ندی و رۆشنبیریی ده‌كه‌ن، كه له‌بیریان كرد بارزانی سه‌ره‌ڕای پیشه‌گه‌ری له سیاسه‌ت و گوتاردان، ئه‌و سه‌رۆك و سیاسی نه‌بوو، هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رۆك كاره‌كانی خۆی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو وه‌ك پاسه‌وانێكی گه‌ل و كه‌رامه‌ت و نیشتمانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها رۆژێك له رۆژان ته‌نیا سه‌رۆكی حزبێك نه‌بوو و هه‌نگاوه‌كانی حزبی بن، به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌ك بوو پێشوازی له هه‌ر كه‌سێك ده‌كرد كه به‌هاوته‌ریبی ئه‌و هه‌نگاو بنێت، ئه‌و هێما "ره‌مزێكه" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له مێژوودا دووباره نابێته‌وه.
بارزانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه رۆژێك له رۆژان تۆسقاڵێك درۆ و دووڕوویی و فرتوفێڵ و ترسم لێ نه‌بینیووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نادیار بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر بریندار نه‌كات. ئه‌و، ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه درۆ نازانێت.
دوای هه‌موو ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕتان به‌وه ماوه كه بارزانی هه‌ڵه‌ی كرد و كه‌وتنێك كه‌وت كه بۆ پیاوی گه‌وره ناشێت و ئه‌وه‌ی ماوه له كه‌رامه‌تی كوردی له خۆڵ وه‌ردا؟
به‌ڵێ هه‌ڵه‌ت كرد گه‌وره و رابه‌رم بارزانی، چونكه تۆ به ئه‌خلاق و مرۆڤ و به‌خشنده و لێبوورده و ئه‌مه‌كدار و باوه‌ڕدار و دڵسۆز بوویت، له سه‌رده‌مێك كه لۆجیكی گورگه‌كان زۆر بووه، ئای چه‌ند سه‌خته دڵخۆشی كورد به نه‌هامه‌تی كورد خۆیان.