كۆمپانیای گووگڵ به‌رده‌وام پرۆگرام و به‌رنامه‌ی به‌سوود به‌رهه‌م دێنێ بۆ ئاسانكاری ژیانی تاكه‌كانی دنیا و خه‌ڵكیش زۆر سوودیان له‌م به‌رهه‌مانه‌ی گووگڵ بینیوه، تا ئێسته‌ش به‌كاری ده‌هێنن.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی گووگڵ و چه‌ندان ماڵپه‌ڕی تر كه تێیاندا هاتووه و ئاماژه‌یان به پرۆگرامێكی نوێی گووگڵ كردووه بۆ دروستكردنی قفڵ بۆ كۆمپیوته‌ر و مۆبایلی زیره‌ك كه به‌ده‌نگی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه یه‌كێك بوو له پرۆگرامه به‌سووده‌كانی پاراستن.
گووگڵ ناوی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی ناوه "SlickLogin" كه بۆ هه‌ردووك سیسته‌می مۆبایلی زیره‌ك سیسته‌می كۆمپیوته‌ر ده‌بێ، كه تێیدا ده‌توانیت به ئاره‌زووی خۆت ده‌نگت تۆمار بكه‌ی بۆ دانانی قفڵه‌كه و له هه‌مان كاتدا ده‌توانیت ده‌نگه‌كه بگۆڕیت، ئه‌وه‌یش به مه‌به‌ستی پاراستنی مۆبایله‌كه‌ت.
ئه‌و پرۆگرامه به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراوه كه خه‌ڵك ده‌توانن وه‌ك ژماره‌ی نهێنی كردنه‌وه‌ی دووه‌م له مۆبایلی زیره‌ك به‌كاری بھێنن، پرۆگرامی "SlickLogin" به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمپانیای گووگڵ توانی ئه‌م پرۆگرامه بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام له‌م پرۆگرامه‌دا و بتوانێت چاكسازی باشی تێدا بكات و كه‌س نه‌توانێت به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به‌كاری بێنێت.