هیته‌ری كاره‌با و سۆپای نه‌وت ره‌زایان قورس بووه
وه‌رزی سه‌رما خۆی به‌یان كردووه و خه‌ڵكێك كه جاران بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه پشتیان به كاره‌با و سۆپای نه‌وت ده‌به‌ست، ئه‌مساڵ كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش ناو شاره‌كان نه‌وتی پاریان وه‌رنه‌گرتووه و دیار نییه كه‌ی هی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن و نرخه‌كه‌شی له بازاڕ فڕیوه. به تێچووی نیو به‌رمیل نه‌وت، ده‌كرێت خه‌ڵكی سێ مانگی زستان به غاز ماڵه‌كانیان گه‌رم بكه‌نه‌وه.
له كاتی سه‌رما و گه‌رما حاڵی كاره‌بای كوردستان له خراپترین دۆخیدایه، خه‌ڵكی بۆ فێنكی و خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاری دێنن، له‌و دوو وه‌رزه‌دا به‌رهه‌می كاره‌با كه‌متر له نیوه‌ی خواسته و جێی پشت پێبه‌ستن نییه. خه‌ڵكیش ته‌نگژه‌ی دارایی بڕستی لێ بڕیون، به‌شه نه‌وتی پاریان وه‌رنه‌گرتووه و كڕینی به‌رمیلێك نه‌وتیان بۆ ئه‌سته‌مه. نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی هه‌ولێری پایته‌خت ١٦٠ هه‌زار دیناره.
وه‌ك ئه‌وه‌ی دركی به گیرفانی هاووڵاتییان كردبێت، ئه‌مساڵ تا ئاستێك وه‌رزی سه‌رما دوا كه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان له‌رزی له خه‌ڵك هێناوه. به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێی سۆپای غازه‌وه به تێچووی نیو به‌رمیل نه‌وت، هه‌رسێ مانگی وه‌رزی زستان ماڵه‌كه‌ت گه‌رم بكه‌یته‌وه.
شاهۆ ئیبراهیم له زستانی پاره‌وه له گه‌رمكردنه‌وه سوود له سۆپای غاز وه‌رده‌گرێت، ده‌ڵێ "بوتڵێك غاز به‌شی ١٠ ڕۆژمان ده‌كات، ڕۆژانه‌یش هه‌شت سه‌عات سۆپای غاز له ماڵمان داگیرساوه". ئه‌وه گوته‌ی چه‌ندانی هاوشێوه‌ی شاهۆ بوون كه به"وشه"یان ڕاگه‌یاند.
نرخی بوتڵێك غاز لای عومه‌ر غازفرۆش ته‌نیا حه‌وت هه‌زار دیناره. به‌و پێیه، نۆ بوتڵ غاز به‌سه بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌رسێ مانگی وه‌رزی سه‌رما سۆپای غاز به‌كار دێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به زیاده‌وه له وه‌رزی سه‌رما ١١ بوتڵ غاز هه‌ژمار بكه‌ین، كۆی تێچووه‌كه‌ی ٧٧ هه‌زار دینار ده‌كات كه كه‌متر له نرخی نیو به‌رمیل نه‌وت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه جیا له نرخی سۆپاكهیه كه ته‌نیا جارێك پێویسته و باشترین جۆری سۆپای غاز له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ٧٥ هه‌زار دیناره و به به‌راوردی ئامێره‌كانی تری گه‌رمكه‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ خۆفرۆشترینه.
كه‌م نین ئه‌و دووكانانه‌ی سۆپای نه‌وت و غاز و هیته‌ری كاره‌بایی ده‌فرۆشن، به‌ڵام له هه‌ولێر زۆرترینیان له بازاڕی شێخ مسته‌فا (خانه‌قا)ـی ئه‌و شاره كۆ بوونه‌ته‌وه. له‌و بازاڕه‌دا دووكانه‌كان بهمبهرئهوبهری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه دابه‌ش بوونه و له‌به‌ر خواستی زۆرییان له وه‌رزی سه‌رما، زۆربه‌ی كات ڕێت نییه پێیدا تێپه‌ڕی. ئۆتۆمبێلی كڕیارانی به‌رده‌م دووكانه‌كان، ڕێیه‌كی باریكیان هێشتووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له‌و شوێنه ئۆتۆمبێل په‌نگ ده‌خۆنه‌وه. خه‌ڵك بۆ كڕینی سۆپای غاز هاتوون.
مسته‌فا یاكێكه له‌وان و سۆپایه‌كی غازی به ٧٠ هه‌زار دینار كڕیوه. ئه‌و كه دوو سۆپای نه‌وتی له ماڵه‌وه هه‌یه، تا ئێسته ههڵینهكردوون، ده‌ڵێ "له‌به‌ر بێ نه‌وتی ئه‌و سۆپا غازهم كڕی". مسته‌فا كه دڵۆپێك نه‌وتی له ماڵه‌وه نییه، پاره‌یشی بۆ كڕینی نییه. هاوشێوه‌ی ئه‌و، له‌و بازاڕه‌دا كه‌م نین و دۆخی ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له مسته‌فا خراپتر نه‌بێت، باشتر نین.
له به‌رده‌م هه‌ر دووكانێكی بازاڕی شێخ مسته‌فا، قه‌ڵایه‌ك هیته‌ر و سۆپای نه‌وت و غاز له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌كان زۆرتریان له‌سه‌ر سۆپای غازه.
نه‌وزاد كه‌ریم له پێشانگه‌ی ئیسفه‌هان له‌و بازاڕه، باس له فرۆشی زۆری سۆپای غاز ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌مساڵ له كه‌لوپه‌لی خۆگهرمكردنهوهدا، ته‌نیا سۆپای غاز دێته فرۆشتن". له دووكانه‌كه‌ی نه‌وزاد جۆره‌ها سۆپا له چاوه‌ڕوانی كڕیاردا ریز كراون. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان له كڕینی سۆپای غاز كردووه و ڕۆژانه ٢٠ دانه ده‌فرۆشین".
كه‌مێك ئه‌ولاتر پێشانگه‌ی هه‌ولێره، عومه‌ر فارس خاوه‌نیه‌تی و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مساڵ ته‌نیا سۆپای غاز ده‌فرۆشن و ٢٥ دانه ده‌ڕوات رۆژانه. به‌ڵام دراوسێكه‌ی عومه‌ر، سه‌باح فاڕووق له پێشانگه‌ی ته‌مه‌ن, ئه‌ویش ڕۆژانه ١٥ سۆپای غاز ده‌كاته‌وه پاره و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو "سۆپای غاز نرخه‌كه‌ی گران نییه، بۆیه خۆفرۆشترینه".
شێوه و قه‌باره‌ی سۆپای غاز زۆرن و هه‌ر یه‌كه‌یان نرخێكه، له ٥٠ هه‌زاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن تا ٧٥ هه‌زار دینار. كاڵاكانی ئه‌و بازاڕه كه زۆربه‌یان دروستكراوی ئێران و چینن، سۆپای نه‌وتیش زۆره، ئه‌وان نرخیان به پێی جۆریان؛ له ٩٠ هه‌زاره‌وه تا ١٧٠ هه‌زارن و له‌به‌ر بێ نه‌وتی ڕه‌زایان قورس بووه و كه‌س به لایاندا ناچێت.
جگه له سۆپای نه‌وت، له‌به‌ر كه‌می كاره‌با، ئه‌مساڵ هیتهریش فرۆشی نییه، له كاتێكدا 2015 له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ته‌نیا هیته‌ر ده‌فرۆشرا كه نرخه‌كه‌یان له ١٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٥٠ هه‌زارن. عومه‌ر فارس باس له پێرار ده‌كات كه ڕۆژی ٣٥ هیته‌ری فرۆشتووه و ئێسته كه‌س لێی ناپرسێت. ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر بێت، چونكه هیته‌ر به‌ڵای گیانی كاره‌بایه و له زستاندا هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواسته تا ئه‌وپه‌ڕی.
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه له‌بارچاو بگیرێت كه باشتره سۆپای غاز له‌كاتی خه‌وتن بكوژێنرێته‌وه، چونكه به‌هێزی تینه گه‌رمه‌كه‌ی له ژووری داخراودا، ده‌بێت به‌هۆی دروستبوونی غاز و ژه‌هراویبوون.
وشه/ هه‌ولێر- چواس خالید