ژنێك له هه‌ولێر به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ری و "دزیكردن له ماڵی خۆی" و ده‌ستكێشانی دوو كه‌س بۆ ماڵه‌كه‌ی بۆ بڕینی قاسه‌كانی، ده‌گیرێت و بڕیاری 20 ساڵ زیندانی له دادگا به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ، به‌ڵام خۆی ده‌ڵێ، "بێ‌تاوانم و تێوه‌یان گلاندم" و له‌ناو گرتووخانه‌كه‌یش هه‌ر به ژنه بێتاوانه‌كه ناسراوه.
ئه‌و ژنه كه خاوه‌نی دوو منداڵه و به‌هۆی گرتنییه‌وه منداڵه‌كانی له‌لای ژنی یه‌كه‌می مێرده‌كه‌ی به‌خێو ده‌كرێن، له ماوه‌ی چوار ساڵی به‌ندكردنیدا رێی نه‌دراوه بۆ یه‌ك جاریش بیانبینێ.
"ئه‌ڤین" /37 ساڵ/ ناوی خوازراوی ئه‌و ژنه‌یه كه ئێسته له گرتووخانه‌ی چاكسازی هه‌ولێر سزاكه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات و خۆی داوای كرد ناوی راستی بڵاو بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كاری پیشه‌یی ناوه‌كه لای "وشه" ده‌مێنێته‌وه و كه‌یسه‌كه‌ی وه‌ك خۆی له ده‌می خۆیه‌وه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و به‌تاوانی به‌شداریكردن له كوشتنی هاوسه‌ری و بڕینی قاسه‌ی ماڵه‌كه‌ی، 20 ساڵ گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام دوای دوو ساڵ له دادگایییه‌كه‌ی جۆری تاوانه‌كه‌ی له 406 /كوشتنی به ئه‌نقه‌ست/ هاته گۆڕین بۆ ماده‌ی 442 و ماوه‌ی گرتنه‌كه‌یشی بۆ ١٥ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.
ئه‌ڤین باسی هۆی كه‌وتنه گرتووخانه‌ی بۆ "وشه" ده‌كات و به‌گوته‌ی خۆی هیچ پێوه‌ندیی به‌و تاوانه‌وه نییه له‌سه‌ری حوكم دراوه. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "هاوسه‌ری خۆی خۆشویستووه و ژیانی زۆر بێكێشه بووه له‌گه‌ڵی".
"له 24 ساڵی هاوسه‌رگیریم كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێك له بازرگانه‌كانی هه‌ولێر، خاوه‌نی ژن و شه‌ش منداڵ بوو، ماڵم له نێوان ماڵی خه‌سووم و ژنی یه‌كه‌می (سابیر) بوو، هه‌رسێ ماڵ له ته‌نیشتی یه‌كتری بووین، ژیانمان بێكێشه و زۆر خۆش بوو، هاوسه‌رم زۆر به‌رز و به‌ڕێز بوو، هه‌میشه له‌ناو خه‌ڵكدا دیار و جێی شانازی بوو، چونكه دڵفراوان و به‌خشنده بوو. پێكه‌وه بووین به خاوه‌نی كچ و كوڕێك، به‌ڵام كه ته‌مه‌نیان گه‌یشته شه‌ش و چوار ساڵی، ئیتر نه منیان بینیوه ئێسته و نه باوكیان بۆ هه‌میشه". ئه‌ڤین وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه هه‌موو ئه‌و خۆشییانه، دوای هاتنه‌وه‌ی كوڕی مامێكی له ئه‌وروپا و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ زڕخوشكێكیدا، تێك چوو.
زڕخوشكی ئه‌ڤین له‌گه‌ڵ ئامۆزا دووره‌وڵاته‌كه‌یان كه دوای 21 ساڵ یه‌كه‌م جاره گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن. دوای ماره‌بڕینیان به هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌ڤین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بڕیار ده‌ده‌ن بانگهێشتی ماڵی خۆیان بكه‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ماڵی مام و خاڵی و باوكیشی پێكه‌وه نان بخۆن، به‌ڵام ئه‌م خوانه ده‌بێته سه‌ره‌تای پیلانی زۆر ئاڵۆز له‌لایه‌ن زاواوه بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌ڤین و هاوسه‌ری. له‌وكاته‌ی هه‌مووان نان ده‌خۆن، ئامۆزاكه‌ی به‌بیانووی كه‌مخۆری زوو له‌سه‌ر خواردنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت و بیر له چۆنیه‌تیی بڕینی ماڵی خانه‌خوێ ده‌كات كه وه‌ك ئه‌ڤین ئاماژه‌ی پێ دا "هاوسه‌ری بازرگان بووه".
به‌گوته‌ی خۆی، هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و بانگێشتكردنه، شه‌وێك دوو كه‌س دێنه سه‌ر ماڵیان و هاوسه‌ری ده‌كوژن و 50 هه‌زار دۆلار له‌ناو یه‌كێك له قاسه‌كانیاندا ده‌به‌ن.
"شه‌وی موحه‌ڕه‌م بوو بڕیارم دا به ڕۆژوو بم بۆ به‌یانی، به‌هاوسه‌رم گوت ده‌خه‌وم و زوو خه‌وتم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان، (سابیر) به خه‌به‌ر بوو، به‌ڵام كاتێك به ئاگا هاتم خه‌ڵتانی خوێن كرابوو، دوو كه‌سم به‌جلی ڕه‌ش و ڕووخساری داپۆشراوه‌وه بینی له هۆڵه‌كه‌مانه‌وه بۆ ژووری نوستنه‌كه‌مان ده‌چوون، هاوارم ده‌گه‌یشته ئاسمان كه‌س نه‌هات به هانامه‌وه، خۆم و منداڵه‌كانم هاوارمان ده‌كرد به‌رده‌وام و به قیژه قیژ چوومه ناو كۆڵان، فریامان كه‌ون مێرده‌كه‌میان كوشت ئه‌ی هاوار دز هاتووه‌ته سه‌رمان، گه‌ڕه‌ك ڕژانه سه‌رمان، ئیتر پێكه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێكان چووینه ماڵه‌وه، به‌ڵام جگه له هاوسه‌رم كه‌س نه‌دۆزرایه‌وه، له ژووری نووستنه‌كه‌یش یه‌كێك له قاسه‌كان به‌تاڵ كرابوو". ئه‌ڤین وای گوت.
هاوسه‌ری ئه‌ڤین له نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ده‌دات، له رۆژانی پرسه چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام دراوه كه پرسه ته‌واو بوو، ئه‌ڤین ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی و هاوڕێیه‌كی ئامۆزاكه‌یدا.
له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئامۆزاكه‌ی ئه‌ڤین كه تازه هاوسه‌ری پێك هێناوه و له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ددان به تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و ئه‌وه ده‌دركێنێت كه له كاتی بانگهێشتكردنه‌كه‌یدا پێش خوانی نیوه‌ڕۆ، كاتێك كوڕی گه‌وره‌ی (سابیر) چووه‌ته لای و به باوكی گوتووه 80 ده‌فته‌ر /800 هه‌زار دۆلار/م هێناوه چی لێبكه‌م؟ سابیر ده‌ڵێ "بیخه ناو قاسه‌كه"، ئه‌مه ورووژێنه‌ر بووه، به لای ئامۆزاوه و له‌و ساته‌وه چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و پاره‌یه و ته‌نیا بیری لای ئه‌وه بووه چۆن پیلان دابنێت جارێكی تر بچێته‌وه ماڵی ئه‌ڤین بۆ بڕینی قاسه‌كان. هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردووه نانی پێ نه‌خورێت و بیر له دزییه‌كی گه‌وره بكاته‌وه.
ئامۆزاكه‌ی ئه‌ڤین كه ئێسته له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌یدا گیراون له هه‌ولێر، ددانی به‌وه‌یشدا ناوه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا كه كوردی باكوره، پلانیان داناوه و شه‌وێك سه‌عات سێ له سه‌ربانه‌وه چوونه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌ڤین، چونكه له ڕۆژی میواندارییه‌كه‌یاندا هه‌موو ماڵه‌كه گه‌ڕاوه و پلانی بۆ چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌و ماڵه داناوه له‌كاتی دزییه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی گوتووه كه مه‌به‌ستی كوشتنی هاوسه‌ری ئه‌ڤین نه‌بووه و ته‌نیا ئامانجی بڕینی قاسه‌كان بووه، كاتێك ده‌چن كلیلی قاسه‌كان بێنن كه (سابیر) له‌لای خۆی دای ناوه، سابیر به ئاگا دێت و له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی (ئه‌ڤین) ده‌بێت به شه‌ڕیان، هاوپیشه باكورییه‌كه‌ی دزه‌كه ده‌مانچه‌ی پێیه و چه‌ند فیشه‌كێك به سابیره‌وه ده‌نێت .ئه‌م زانیارییانه ئه‌ڤین بۆ "وشه"ی گواسته‌وه.
ئه‌و ژنه به تاوانی به‌شداریی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو كه‌سه و هاوكاریكردنیان بۆ هاتنه ناو ماڵی له‌كاتی كوشتن و دزییه‌كه‌دا، به‌ند كراوه. هه‌رچه‌نده ئامۆزاكه‌ی له دادگا گوتوویه‌تی ئه‌ڤین هیچ پێوه‌ندی به تاوانه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام هاوپیشه باكورییه‌كه‌ی كه هه‌رگیز ئه‌ڤینی نه‌دیوه گوتوویه‌تی، "به‌شداری هه‌موو پلانه‌كه بووه".
ئه‌ڤین كه هه‌میشه شانازی به‌و ژیانه خۆشه كردووه له‌گه‌لأ هاوسه‌ری دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له هیچ بڕگه‌یه‌كی تاوانه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بووه، بگره دووپاتی ده‌كاته‌وه "من قوربانی سه‌ره‌كیم، هاوسه‌ره باشه‌كه‌م كوژرا كه هه‌میشه ده‌گه‌شامه‌وه پێی و شانازیم پێوه ده‌كرد،، ماڵم كاول كرا، منداڵم براوه و خۆیشم له گرتووخانه‌م، من نازانم هیچ كه‌سێك له دنیا هه‌یه ژیانی خۆش له خۆی تێك بدات".
ئه‌ڤین كه له یه‌كێك له وێستگه‌كانی دادگاییكردندا تێوه‌گلێنراوه به‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامی نه‌داوه، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی بێتاوانییه‌كه‌ی به‌وه ده‌خاته ڕوو كه "دوای ماوه‌یه‌ك له سزا قورسه‌كه، دادگا بڕیاری خۆی گۆڕی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌م و چوونه ده‌ره‌وه له گرتووخانه جار جار به ده‌سته‌به‌ری كه چه‌ند مانگێك ده‌توانم هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ره‌وه بم و مۆڵه‌ت وه‌ربگرم و مافی وه‌رگرتنی میراتی هاوسه‌ریم پێ دراوه له ڕووی یاسایییه‌وه".
"زۆر هاوارم كرد بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به بێتاوانیم بكه‌ن، زۆر شت ڕوون و ئاشكرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ببینرێت و بزانرێت ژنێكی پاك و دڵسۆز و بێ‌تاوانم، نازانم بۆ ده‌بێت كاتێك خۆم خاوه‌نی ماڵێكی گه‌وره‌بم و دوو قاسه‌ی پڕ زێڕ و پاره له ماڵه‌كه‌مدا هه‌بێت دزی له‌و ماڵه بكه‌م؟ هیچ ئه‌قڵێك ئه‌مه قبووڵ ناكات چاو ببڕمه پاره‌ی خۆم و ده‌ستی ده‌ره‌كی بۆ بكێشم دزی له ماڵی خۆم بكه‌م، به تایبه‌ت كه هاوسه‌ریشم زۆر خۆشه‌ویست و باشترین پیاوی دنیا بوو، بۆیه چیتر توانام نه‌ماوه بۆ كه‌سی ڕوون بكه‌مه‌وه كه‌سه ئه‌قڵ گه‌وره‌كان له قسه‌كانی من تێده‌گه‌ن و ده‌زانن تێوه‌گلاندن له‌م كێشانه‌دا چۆنه، به‌ڵام ده‌زانم ڕۆژێك خوا ڕاستییه‌كان ده‌رده‌خات، بۆیه بێده‌نگم له ئاست هه‌موو شتێك و چاوم له ڕه‌حمی خوایه و هیچی تر" ئه‌مه دوا وته‌كانی ئه‌ڤین بوو له گرتووخانه‌ی چاكسازی هه‌ولێر بۆ په‌یامنێری "وشه" كردی.
وشه/ هه‌ولێر- ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان