چه‌ند رۆژێكه گرووپێكی چه‌كدار له نزیك شاخی غه‌ڕه له ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی نێوان شارۆكه‌كانی خورماتوو و كفری، بڵاو بوونه‌ته‌وه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای هاووڵاتییانی شاره‌دێى زنانه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری دروست كردووه. ئه‌و هێزه‌ی له‌و ناوچه‌یه جێگیر بوونه، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ن و زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌دێى سلێمان به‌گی سه‌ربه شارۆكه‌ى خورماتوون كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و نیوه شاره‌دێكه‌یان له داعش پاك كراوه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا سه‌عید دانیشتووى گوندێكى سه‌ربه شاره‌دێى زنانهى غه‌ڕه، بۆ "وشه" هه‌ندێك ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌خاته ڕوو "ئه‌و گرووپه دووجار سه‌ردانى گونده‌كه‌مانیان كردووه، ئه‌وان ته‌نیا ده‌ڵێن تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى حه‌شد كردوویه‌تى، وه‌ك ئه‌وه‌ى حه‌شدی شه‌عبی رێی نه‌داوه سوننه‌ی سلێمان به‌گ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه".
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێت، "له دوورى 10 كیلۆمه‌ترێك له گونده‌كه‌مان چه‌كداره‌كان ڕۆژانه كارى خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌نگى ته‌قه‌یه‌كى كه‌م ده‌بیستین له بهرزایییهكانى (وه‌كاشه) كه پێ ده‌چێت خه‌ریكى مه‌شقى سه‌ربازى بن له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى هاووڵاتییانى ڕاكێشاوه، ئه‌و گرووپه له دووریى دوو بۆ سێ كیلۆمه‌ترێك، پشته تانكه‌رى تراكتۆر تایبه‌ت بۆ ئاو باركردن له‌و شوێنانه ڕۆژانه داده‌نێن كه سه‌رنجى هاووڵاتییانى سنووره‌كه‌ى بۆ خۆى ڕِاكێشاوه، هه‌ر تانكه‌رێكیش ڕۆژانه ماتۆڕسكیلێكى ئه‌و گرووپه چه‌ند جارێك سه‌ردانى ده‌كات.
سوننه و توركمانی سوننه‌ی ناوچه‌كانی سلێملن به‌گ و ئامرلی و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی داعش ماڵ و حاڵی وێرانكردن و ئاواره‌ی كوردستان بوون، هیوایان به نه‌مانی داعش هه‌ڵچنی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌نه‌وه به ژیان له زێدی خۆیان، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و هیوای له گۆڕ نان و ئه‌وانه‌یشی چوونه‌ته‌وه یان ده‌بێت ملكه‌چی شیعه بن یان ده‌كوژرێن.
شێخ حه‌تان گه‌وره‌ى هۆزى ساڵحین له سلێمان به‌گ، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحاڵ و به‌رپرسانی ناوخۆیی ناوچه‌كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و گرووپه نوێیه ده‌ستی كردووه به جێگیر بوون. ئه‌و ده‌ڵێ "ئێمه به كۆپی نوێی رێكخراوی داعش ده‌یبینین و سوپای پاسدارانی ئێران یان وڵاتێكى گه‌وره پاڵپشتییان ده‌كات، چونكه بوونى هه‌لیكۆپته‌ره‌كان شاهیدن كه له هه‌فته‌یه‌ك جارێك سه‌ردانیان ده‌كات".
ئه‌و شێخه له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و گرووپه‌وه ده‌ڵێت، "ژماره‌یان نه‌زانراوه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌ین 500 چه‌كدار زیاتر بن، بهرزایییهكانی حه‌مرین له نزیك شارۆكه‌ی كفری سه‌ربه پارێزگای دیاله به‌كار دێنن كه شوێنێكى سه‌خت و پر مه‌ترسیی بووه له ڕابردوودا".
به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له ساڵانی رابردووییشدا بۆشایی ته‌ناهیی تیادا بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق نه‌ده‌چووه ناوچه‌كه و رێگه‌ی به پێشمه‌رگه‌یش نه‌ده‌دا پاكی بكاته‌وه. سروشتی ناوچه‌كه‌یش بۆ گرووپی چه‌كداری و خۆحه‌شاردان گونجاوه.
عوبێد سێناغ ناوى خوازراوى موختارى یه‌كێك له‌و گوندانه‌یه له نزیك چه‌كداره‌كان، بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌دركێنێت كه "بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هێزه له نزیك گوندی پهڵكانهى سه‌ربه شارۆكه‌ی كفری جێگیره و ئه‌ندامانیشی له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و گرووپی تیرۆریستی ئه‌نساروسوننه و قاعیده و ئه‌نسار ئیسلام و ئه‌حڕاڕ سوننه پێك هاتوون و له ژێر ئاڵایه‌كی نوێ یه‌كیان گرتووه كه به ئاڵاى شێره‌كه ناسراوه".
ئه‌و موختاره زیاتر گوتی، "ئه‌و چه‌كدارانه له سنوورى ئێمه نزیكن، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم گونده‌كه‌ى ئێمه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی (خالید سه‌بوور) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، هه‌ندێك جاریش ناوى شێخ زێنار كه پێشتر قاعیده بووه و دواتر داعش بووه، یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی گرووپه‌كه".
"چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه چه‌كی جۆراوجۆریان پێیه و ئۆتۆمبێلی به‌رزیان هه‌یه له جۆرى تویۆتا هیلۆكس و تویۆتا تۆندرا، به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن، هه‌مان پۆشاكی چه‌كدارانی داعشیان له‌به‌ره، به‌ڵام تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ هاووڵاتییان دروست نه‌كردووه" موختاره‌كه وای گوت.
به‌پێی زانیارییه كۆكراوه‌كانی "وشه" ئه‌و گرووپه كه له نێوان چۆڵهوانییهكانى خورماتوو و كفرى جێگیر بوونه و زیاتر ماتۆڕسكیل به‌كار دێنن، زنجیره چیاى غه‌ڕه شوێنى مانه‌وه‌یانه و ئاڵاكه‌یان سپییه و شێرێكیان كردووه‌ته هێمایان له‌ناو ئاڵاكه‌دا، ڕۆژانه له سنووره‌كه ده‌جووڵێنه‌وه و چیاى حه‌مرین وه‌ك ناوچه‌ی ستراتیجی خۆیان داده‌نێن.
شه‌هید ڕزگار گه‌نجێكی دانیشتووى ناوچه‌ی حه‌مرین كه گونده‌كه‌یان نۆ ماڵباتى تێدا ده‌ژى، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه "ئێسته به ئاشكرا له لاپاڵهكانى دواین بهرزایییهكانى حه‌مرین ئه‌و گرووپه بوونیان هه‌یه و ئاڵاكه‌شیان له دووره‌وه دیاره كه سپییه، به‌ڵام هیچ چالاكییه‌كى سه‌ربازییان نییه له سنووره‌كه‌دا".
ڕزگار دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و شه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و گرووپه‌مان بینى، هاتن بۆ گونده‌كه‌مان داواى هه‌ندێك كه‌لوپه‌لیان كرد، بۆ بهیانییهكهشى هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هاتن بۆ شوێنه‌كه و نیشتنه‌وه كه ڕۆژى 4/11/2017 بوو".
عێراق له دوای 2004ـه‌وه باری ته‌ناهیی تێك چووه و هه‌ر ماوه‌یه‌ك گرووپێكی توندڕۆ خۆی به‌یان ده‌كات و ده‌ست به كوشتن و ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن تا له داعشدا به جۆرێكی دڕندانه‌تر ده‌ركه‌وتن و به‌شێكی سه‌ره‌كی عێراقیان داگیر كرد، ئێسته له كۆتاییدان و خاكیان به‌ده‌ست نه‌ماوه، به‌ڵام زۆر له چه‌كداره‌كان دیار نه‌ماون و نازانرێ روو له كۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وه پرسیاریسهرهكی دوای داعشه.