دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌سه‌ر ناردنی یه‌كه‌م كورته نامه‌ی sms، چه‌ندان گۆڕانكاری جیاواز له شێوازی نامه ناردن و ئامێری نامه ناردنه‌كاندا كراوه.
ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌م جار لە لایەن "نیل پاپۆرپ" ئەندازیاری بەریتانی له ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه، كورته نامه بۆ مۆبایل هاتووه‌ته ناردن، له‌وێوه نامه‌كه ده‌خوێنرایه‌وه و په‌یامه‌كه ده‌گه‌یشت، ئه‌مڕۆش به ته‌واوی 25 ساڵ به‌سه‌ر ناردنی یه‌كه‌م كورته نامه‌ی sms تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ره‌تاش كاتێك ئه‌م جۆره نامه ناردنه دروست كرا به ناوی sms ناو نرا و ناسرا، كه sms واته "short message service" كه ئه‌م بڕگه‌یه‌ش به زمانی كوردی واته خزمه‌تگوزاری كورته‌نامه، له دنیاشدا هه‌ر به sms ناسراوه.
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز" باس له‌وه كراوه، كه ڕۆژانه ته‌نیا له به‌ریتانیا 96 ملیار نامه له نێوان دۆست و هاوڕێكاندا دێته گۆڕینه‌وه و ده‌نێردرێت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تردا به جیاوازی دیاری كراوه، نامه‌گۆڕینه‌وه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا به ته‌واوی پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له ڕێی چه‌ندان جۆر به‌رنامه و ئامێری جیاوازه‌وه ده‌نێردرێت، به‌كارهێنه‌رانیشی به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.