له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، منداڵێك ده‌كه‌وێته ناو ئاو و سه‌گی پاسه‌وانی ماڵه‌كه‌یان له خنكان ڕزگاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش وای كردووه جارێكی تر به‌وه‌فایی سه‌گ به دنیا بناسێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا دیاره، كچێكی بچووكی ئه‌وروپییه، له كاتی یاریكردن له‌سه‌ر مه‌له‌وانگه‌ی باخی ماڵه‌كه‌یاندا، له ناكاو ده‌كه‌وێته ناو ئاوه‌كه و له حاڵه‌تی خنكاندایه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دایكی له چێشتخانه‌كه خه‌ریكی گوێگرتن له گۆرانییه و چێشت لێ ده‌نێت و هیچ ئاگایه‌كی له منداڵه‌كه‌ی نییه، سه‌گی دراوسێكه‌شیان كه گوێی له قیژه و گریانی منداڵه‌كه ده‌بێت له‌ناو ئاوه‌كه، به په‌له به‌ره‌و ڕووی منداڵه‌كه ده‌ڕوات تا ڕزگاری بكات.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه ته‌نیا بۆ سه‌لماندنی به‌وه‌فایی سه‌گ دروست كراوه، ئه‌گه‌ر نا منداڵه‌كه بۆ ڕۆڵبینین خۆی به‌و جۆره ده‌رده‌خات كه مه‌له‌وانی نازانێت، دایكیشی له مه‌تبه‌خه‌كه‌وه ئاگای لێیه‌تی، به‌ڵام ئه‌م ڤیدیۆیه بوو به وه‌ڵامێكی باوه‌ڕ پێكراو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانیان له به‌وه‌فایی و گیانی یارمه‌تیدان بوو له ئاژه‌ڵی سه‌گدا.