له‌میانه‌ى به‌شداربوونى له دیالۆگى (رۆما- مید) ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكراى ده‌كات، بانگهێشتى پاپاى ڤاتیكانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له كاتى به‌شداربوونى له دیالۆگى رۆما میدى 2017، ئاشكراى كردووه كه ئه‌وان بانگهێشتى پاپاى ڤاتیكانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى بۆ دووباره ئاوادانكردنه‌وه‌ى عێراق له دواى نه‌مانى داعش.
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو گه‌یشته پایته‌ختى ئیتاڵیا بۆ به‌شداربوون له دایالۆگى رۆما- مید. ئه‌م دیالۆگه تایبه‌ته به تاوتوێكردنى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دیالۆگه‌كه‌ش به سپۆنسه‌رى په‌یمانگاى ئیتاڵى بۆ سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام دراوه.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل