سه‌رۆكى تایفه‌ى كلدانى لویس ساكۆ ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌ى ئه‌و مه‌سیحییانه‌ى له عێراق ماونه‌ته‌وه، به نیو ملیۆن خه‌مڵاندنی بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌ساڵى 2003 دوو ملیۆن كه‌س بوو.
لویس ساكۆ له میانه‌ى سه‌ردانێكى بۆ ئوسترالیا و بینینى په‌نابه‌رانی كریستیانى عێراقى له‌م وڵاته، ئاشكراى كرد كه ژماره‌ى دانیشتووانى كریستیانى عێراق بۆ نیو ملیۆن كه‌مى كردووه، كه‌چى له ساڵى 2003 له سه‌رووى دوو ملیۆن كه‌س بوو. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه كه نزیكه‌ى 100 ماڵى كریستیانه‌كان له به‌غدا له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه، به پێى زانیارییه‌كانى لویس ساكۆ ئێسته 200 هه‌زار كریستیان له به‌غدا ماونه‌ته‌وه كه پێشتر ژماره‌یان له سه‌رووى ملیۆن كه‌س بوو.
به‌هۆى توندڕه‌ویى تایفى له به‌غدا و ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق، دواتریش بۆ هۆى هاتنى داعشه‌وه، رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى كریستیانه‌كان له عێراق كه‌م ده‌كات.