رێیەكی خێرا بۆ لابردنی مووی زیادەی دەموچاو

:: PM:02:26:03/12/2017 ‌
ئەگەر بڕێكی زۆر مووت هەیە لەسەر پێست و بەشەكانی تری لەش، دەتوانرێت بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەر بكرێت تەنیا لە ماوەی پێنج خولەكدا.
 
دروستبوونی موو لە بەشەكانی لەشدا وەك دەستەكان و قاچەكان و رووخسار بەشەكانی تر، لە راستیدا شێوەیەكی نەشیاو دەدات بە لەش و هۆكارێكە بۆ تێكدانی جوانیی رووخسار.

چەندان رێ هەیە بۆ لابردنی مووی زیادەی رووخسار، بەڵام ئەم رێیە تەواو تەندروستە بۆ لابردنی مووەكان و لێرەدا باشترین رێ دەستنیشان دەكەین بۆ لابردنی مووی زیادەی پێست.

ئەو مادانەی كە پێویستن بۆ گیراوەكە:
یەك كووپ زەیتی منداڵ
یەك كەوچك ئایۆدین كە خەستییەكەی %2 بێت.

ئامادەكردن:
هەردوو پێكهاتەكە بە باشی تێكەڵ بە یەكتر بكەن و ئاوێتەكە لەسەر ئەو شوێنە بخشێنە كە دەتەوێت مووەكانی لا ببەیت بۆ ماوەی دوو خولەك، پاشان رێ بدە لەسەر پێستت بمێنێتەوە بۆ نزیكەی پێنج خولەك، دواتر بە پارچە قوماشێكی تەڕ بیسڕەوە، ئەم رێیە دوو رۆژ تاقی بكەرەوە ئەوكات دەبینیت چۆن مووی زیادە لەناو دەچێت.

 




وشە - ئاوات ئازاد