له تازه‌ترین به‌رهه‌میدا، كۆمپانیاى نۆكیا سیسته‌مى ئه‌ندرۆید ئۆریۆ (Android™ 8.0 Oreo™) ده‌خاته سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه‌ی به ناوى (نۆكیا 8).
كۆمپانیای HMD ی گه‌شه‌پێده‌ری مۆبایله‌كانی نۆكیا ئاشكرای كرد كه له‌مه‌ولا نۆكیا سیسته‌مى ئه‌ندرۆید ئۆریۆ (Android™ 8.0 Oreo™) له‌سه‌ر مۆبایله‌كانی نۆكیا 8 به‌كار ده‌هێنێت، به‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ری ده‌بێته خاوه‌نى مۆبایلێكى خاوێن و پارێزراو له رووى ته‌ناهییه‌وه و ده‌توانێ به ئاسووده‌یی به‌كاری بهێنێت و دۆسیه و وێنه و ڤیدیۆكانى پارێزراو ده‌بن.
یۆهۆ سارفیكاس سه‌رۆكی به‌رهه‌مه‌كان له كۆمپانیای HMD ده‌ڵێ، شانازی ده‌كه‌ین كه كۆپییه‌كی خاوێن له ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.0 له مۆبایلی نۆكیا 8 پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی، "له‌گه‌ڵ پێشخستنى سیسته‌مه‌كه، كار له‌سه‌ر ئه‌دای پاترییه‌كه‌شی كراوه كه ته‌مه‌نى مانه‌وه‌ى درێژ بێت، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر كامێراكه‌شی كراوه. سیسته‌مى ئه‌ندرۆید ئۆریۆ له‌سه‌ر نۆكیا هه‌شت و نۆكیا نۆ داده‌به‌زێنرێت، به به‌كارهێنانى ئه‌و سیسته‌مه به‌كارهێنه‌ر رزگاری ده‌بێت له 50 ملیار ئه‌پلیكه‌یشنى زیاده و ده‌توانێ به ئاسانى بازاڕ بكات له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا مانگانه ئه‌پلیكه‌شنه‌كه خۆى نوێ ده‌بێته‌وه و مۆبایله‌كه‌ش پاك ده‌كاته‌وه".